"پاراستنی جەوهەری مافێکی ڕەوایە"
09:12
ژیندا ئازاد – لیلاڤ چۆلی/ ژنها
قامیشلۆ- ئەندامانی ژن لە دادگای خەڵکی شاری قامیشلۆ، ڕایانگەیاند کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر نوسەیبین پێشلێکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە، ئەوانەی لەبەرامبەریشی بێدەنگ دەبن هاوبەشی هەمان تاوانن.
نوژین مەلەک ئەندامێکی دادگای خەڵک، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "ئێمە شایەتی ئەوەین کە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی زۆر دژوار هێرش دەکاتە سەر نوسەیبین، جار و باریش ڕووی چەکەکانیان ئاراستەی قامیشلۆ دەکەن، ئەوەش بە ئامانجی چاوترساندنی گەل دەیکەن، بەڵام ناتوانن ئەمە سەربخەن، چونکە گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی، بۆ سیستەمی خۆبەڕێوەبەری خۆی بەرخۆدان دەکات. مافی هەر گەل و کۆمەڵگەیەکە لە چواچێوەی بەرگریکردنی ڕەوا خۆیان بپارێن لەبەرامبەر هەر هێرشێک، ئەو بەرخۆدانەی ئێستا لە باکوری کوردستانیش بەڕێوە دەچێت لە سەر بنەمای مافەکانی گەلە."
نوجان خەلیل ئەندامێکیتری دادگای خەڵکە لەشاری قامیشلۆ و سەرنجی راکێشایە سەر پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک و وتی: "ڕۆژانە ماڵی هاوڵاتیان دەڕوخێندرێن، بە هەزاران کەس دووچاری کۆچپێکردن بۆتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە حکومەتی 'ئاکەپە' لە بەرامبەر گەلی کورد هەڵیگیرساندوە. ئامانجی دەوڵەتی تورک تەنها نوسەیبین نیە، گەلی کوردیان بە ئامانج گرتووە. دەوڵەتی تورک لە بەرچاوی جیهان هەموو یاسای پرەنسیپە نێونەتەوەییەکانی پێشێلکردوە، بەڵام کاتێک مژار دەبێتە کورد، یاسا و ڕێساکان بیر دەکرێن."
نوجان ئاماژەشی بەوە کرد کە هۆکاری بێدەنگی وڵاتانی جیهان بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک، پلانگێری هاوبەشی دەوڵەتە زلهێزکانە سەر گەلی کورد، وتیشی: "نەک تەنها دەوڵەتی تورک، بەڵکو هەموو ئەو هێزانەی کە بێدەنگیان هەڵبژاردوە خاوەن بە هەمان تاوانەکانی دەوڵەتی تورک تاوانبارن."
نوجان لە کۆتایشدا وتی: " دوژمنانی گەلی کورد تۆڵەی شۆڕشی ڕٶژئاوا لە گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکەنەوە، چونکە نەیانتوانی کۆتایی شۆڕشی ڕۆژئاوا بێنن."
(ش ب)