قوربانیانی تیزاب لە چاوی کامێرای وێنەگرێکەوە

12:52

ژنها

ناوەندی هەواڵەکان- ئەسخەری خەمسە، وێنەگری ئێرانی بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر ئەو ژنانەی لەو وڵاتە ڕووبەڕووی هێرشی تیزاب بوونەتەوە، وێنەی ژنانی ساڵێک کە بە هۆی تیزابەوە سوتاون کێشاوە و لە پێشەنگای "ئاگری نەفرەت"دا پیشانی دان، ئەسخەر لەسەر ئەو وێنانە باشترین خەڵاتی وێنەگری ساڵی پێبەخشرا.

پێشەنگای وێنەیی "ئاگری نەفرەت" لەلایەن ئەسخەر خەمسە ئامادەکرا، لە پێشەنگاکەدا وێنەی ئەو ژنانی لەناو ساڵێکدا لە ئێران رووبەڕووی هێرشی تیزاب پیاکردن بوونەتەوە کێشابوو. ئەسخەر شایەنی خاوەنی خەڵاتی سۆنی ٢٠١٦ بینرا. ئەسخەر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندوە: "تەنها لە وڵاتێکدا ئەم توندوتیژیە نامرۆڤانە ئەنجامنادرێت، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێت، هەروەها بێجگەلە کەسانێکی خێرخواز هیچ ڕێکخراوێک هاوکاری قوربانیانی تیزاب ناکات."

یەکێک لەو ژنانەی وێنەیان گیراوە شیرین محەمەدی ١٨ ساڵانە لە تاران دەژیت، لەبەر ئەوەی بەر لە ٤ ساڵ ڕەتی دەکاتەوە هاوسەرگیری بکات تیزابی دەڕژێننە سەر.

هەروەها وێنەیەکیتر مەهناز کازمی ٣٩ ساڵان پیشان دەدات لە شاری قومی تاران دەژیت، دوای ئەوەی مەهناز دەیەوێت لە هاوژینەکەی جیاببێتەوە ڕووبەڕووی هێرشی دڵرەقانە دەبێتەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە تیزابی بەسەر دەڕژێنرێت.

(ش ب)