حەنیفە حەسۆ: پارتی بۆ کردنەوە دەروازەی سێمالکا داوای پارە دەکات

13:53

ژنها

ناوەندی هەواڵ- حەنیفە حەسۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی "کۆنگرەی ستار" ڕایگەیاندوە کە لەبەرامبەر کردنەوەی دەروازەی سێمالکا پارتی داوای نیوەی بڕە پارەی پەڕینەوەی هاوڵاتیان دەکات.

حەنیفە حەسۆ ئەو زانیاریەی لەسەر لاپەرەی تایبەتی تویتەری خۆی بڵاوی کردۆتەوە کە پارتی بۆ کردنەوەی دەروازەی سێمالکا داوای نیوەی بڕە پارەی پەڕینەوەی هاوڵاتیان دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کەلەو ڕۆژەوەی سیستەمی فیدراڵی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا واتە لە 16.03.2016 وە پارتی بەفەرمانی مەسعود بارزانی دەروازەی سێماڵکای بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستان دا داخستووە، ئەوەش وەک گوشارێکی سیاسی و هەوڵی برسیکردنی خەڵکی ڕۆژئاوا لێکدەدرێتەوە.

(ش ب)