عێراق، خێزانێكى هه‌ڵهاتووى ده‌ستى داعش له‌ تینووێتیدا ده‌خنكێن

09:29

ژنها

ناوەندی هەواڵ- خێزانێكى هه‌ڵهاتووى ده‌ستى داعش له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شارۆچكه‌ى (عه‌له‌م)ى ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگاى تكریت كه‌ له‌ شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌وه‌ هه‌ڵاتوونه‌ به‌ هۆى تینووێتییه‌وه‌ له‌ ده‌شتاییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو شارۆچكه‌یه‌دا ده‌خنكێن.

به‌ پێى ئه‌و هەواڵانەی سەرچاوە عێراقیەکان بڵاویان کردوونەتەوە، خێزانێكى عه‌ره‌بى سوننه‌ مه‌زهه‌ب كه‌ له‌ پێنج كه‌س پێكهاتوونه‌ له‌ كاتى هه‌ڵاتنیان له‌ ده‌ست چه‌كدارانى داعش له‌ شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ به‌ره‌ و شارۆچكه‌ى (عه‌له‌م)ی سه‌ر به‌ پارێزگاى تكریت، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ١٨-٥-٢٠١٦له‌ ده‌شتاییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو شارۆچكه‌یه‌دا په‌كیان كه‌وتووه‌ و دواتر به‌ هۆى بێ ئاوى و تینووێتییه‌وه‌ سه‌رجه‌میان كه‌ له‌ دایكێك و باوكێك وسێ منداڵ پێكهاتوون خنكاون.

هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌كان له‌ ئێستادا ته‌رمه‌كانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسى شارۆچكه‌ى (عه‌له‌م)ه‌وه‌ هه‌ڵگیراون وابڕیاره‌ دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆیان ته‌رمه‌كان بدرێنه‌وه‌ كه‌سوكاره‌كانیان به‌مه‌به‌ستی به‌ خاك سپاردنیان.

(ش ب)