ژنان لە نوسەیبین: واز لە نوسەیبین بێنن ئیدی بەرخۆدان ناشکێت
13:20
ژنها
مێردین- بەرخۆدانە بەشکۆکەی نوسەیبین ٦٧ ڕۆژی لەدوای خۆی بەجێهێشت و سەرەڕای دژواری هێرش و گەمارۆ بەرخۆدان بە گڕو تین بەردەوامە و ژنانیش ڕایدەگەیەنن ئەو هێرشانەی لە سەر خاکی کوردستان دەکرێن نابێت لەیاد بکرێن.
یەکێک لەو ژنانە "شاهێدە ئەبێش"ە کە خۆی شایەتی لە ئاست دڕندەیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کردووە، لەوبارەیەوە شاهێدە وتی: "لە کوردستان سیاسەتی شەڕ و کۆمەڵکوژی لەسەر کوردان بەڕێوەدەچێت، وەڵامی حکومەتی "ئاکەپە" بۆ پرۆسەی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ ئەمە بوو. ئەو شەڕەی لە کوردستان بەڕێوەی دەبەن ڕۆڵەی هەژارەکان دەبنە قوربانی، بۆچی ئەردۆغان و داود ئۆغلو منداڵەکانیان نانێرن بۆ شەڕ؟ وەک ژنێک وەک دایکێک لێرەوە داوا دەکەم هەرچی زووە کۆتایی بەو شەڕە بێت.
هەروەها نەبیهە ئەردۆغان، ژنێکیتری ناوچەی نوسەیبینە، نەبیحە ڕایگەیاند کە زۆر خەمگینە بۆ ئەو دۆخەی نوسەیبین، هەروەها وتیشی: "دەبێت هەرچی زووە قەدەغەی سەر نوسەیبن کۆتایی بێت، چونکە لێرە دەوڵەت هیچی بۆ ژیان و مرۆڤایەتی نەهێشتۆتەوە."
ژنان بە هەموو شێوەیەک دژی شەڕ دەوەستنەوە، مەنیجە بینگۆلیش ژنێکیترە لەو بارەیەوە ڕایەگەیاند: "هەرچی زووە دەبێت واز لە نوسەیبین بێنن ئیدی نوسەیبین ناکەوێت، دەبێت دەوڵەت دان بە شکستی خۆی بنێت، تا هاوڵاتیان بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
(ش ب)