ڕانیە؛ داخستنی دەروازەی سێمالکا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران
09:17
ژنها
ڕانیە- له‌چوارچێوه‌ى چالاکیه‌کان بۆ پشتیوانى له به‌رخۆدانى باکوورى کورستان و شه‌رمه‌زارکردنى داخستنى ده‌روازه‌ى سنوورى سێمالکا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ، به‌دروشمى (ئازادى ڕێبه‌ر ئاپۆ ــ ئازادى کوردستانه) له شارى رانیه‌ى باشورى کوردستان چالاکیه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌رێوه‌چوو.
چالاکیه‌که کاتژمێر (٤)ى دواى نیوه‌رۆ به‌ده‌ستپێشخه‌رى ته‌ڤگه‌رى ئازادى، ڕێکخراوى ژنانى ئازادى، نوێنه‌رایه‌تى پارتی یەکێتی دیمورکراتی(پەیەدە) لەباشوری کوردستان، چالاکوانانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ، گه‌نجانى وڵات پارێز و چالاکوانانى مه‌ده‌نى ئاماده‌کارى بەڕێوەچوو ، چالاکیه‌که به رێپێوان له قوله‌وه بۆناو باخى گشتى ڕانییه ئه‌نجامدرا وتیایدا وتارى کۆمیته‌ى ئاماده‌کار له‌لایه‌ن (سه‌ید خالید) خوێندرایه‌وه.
سه‌ید خالید رایگه‌یاند: "له‌کاتیکدا سه‌ده‌یه‌ک به‌سه‌ر ڕێکه‌وتنامه‌ی سایکس پیکۆدا تێده‌په‌رێت که کوردستان تێیدا دابه‌شکرا و لکاندیان به‌چه‌ند ده‌وڵه‌تێکى دروست کراوه‌وه، به‌ڵام دواى سه‌ده‌یه‌ک له‌خه‌بات و تێکۆشان وه به‌هۆى گۆڕانکارییه گه‌وره‌کانه‌وه که‌له‌ناوچکه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن دیسان هه‌لێکى باش بۆگه‌له‌که‌مان هاتۆته پێش تابڕیارى داهاتوى سیاسى و ئیدارى وئابورى خۆمان بده‌ین و ڕۆڵى کارامان هه‌بێت له داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى ناوچه‌که‌و داهاتوى وڵاته‌که‌مان."
سه‌ید خالید ووتى :" گه‌له‌که‌مان له‌باکوور به‌به‌ر چاوى جیهانه‌وه جینۆ ساید ده‌کرێت و چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراو له‌دژیان به‌کار دێت وه له‌چه‌ندین شار‌و شارۆچکه به‌مانگ ڕێگه‌ى هاتوو چۆى پیاده‌شیان لێ قه‌ده‌غه‌کراوه وه ڕۆژانه ڕۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان گیان ده‌به‌خشن وه ڕێبه‌ر ئاپۆش ساڵێک زیاتره گۆشه گیریه‌کى سه‌ختى له‌سه‌ر جێبه جێ ده‌کرێت و هیچ هه‌واڵێکى نایه‌ته ده‌ره‌وه و که‌س زانیارى له‌سه‌ر نییه جیهان و ڕێکخراوه‌کانى تایبه‌ت به مافى مرۆڤ و ئه‌شکه‌نجه‌ى ئه‌ورووپاش بێده‌نگه."
هه‌ر له‌و چالاکیه‌دا غه‌ریب حسۆ نوێنه‌رى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى په‌یه‌ده له باشوورى کوردستان قسه‌ى کرد و رایگه‌یاند:" ئه‌رکى هه‌موو ئینسان و مرۆڤێکه خاوه‌ن له‌به‌رخۆدان وئیراده‌ى گه‌لى خۆى ده‌ر که‌وێ ، چونکه کورد ئێستا له‌هه‌موو کات زیاترپێویستى به‌یه‌کێتى و یه‌ک ڕیزیى و پشتیوانى یه‌کتره. "
چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ، ئازادى ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادى کوردستانه و ئێمەی باشور پشتیوانی باکورین" کۆتایی هات.
(ش ب)