"داخستنی سێمالکا و کۆمەڵکوژیەکانی سەر گەلی کورد ئەنجامی یەک رێککەوتنن"
09:20
ژنها
ڕانیە- دوێنێ لە چالاکیەکی جەماوەری لە شاری ڕانیە داخستنی دەروازەی سێمالکا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد ئیدانە کران، هاوکات ژنانی بەشداربووی چالاکیەکەش بۆ ژنها دوان و داخستنی دەروازە سێمالکایان وەک ئەنجامدانی تراژیدایا و تاوانێکی دوور لە مرۆڤایەتی، بەدەستی پارتی ناودێر کرد.
دایە حەلیمە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند : "چەندین ساڵە چاوەڕوانی کرانەوەی دەرگای ئیمڕاڵین، ئێستاش ئەو کردارانەی پارتی ئەنجامی دەدات، هیچیان جیاواز نیە لە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک، بۆیە بە توندی ئیدانەیان دەکەم، داوای هەرچی زووە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم." ناوبراو وتیشی: هەڵبەت مەسعود بارزانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک رێککەوتوە، لە هەموو ئەو کوشت و کوشتارەی بەسەر گەلی کوردیشدا دێت پەنجەی تیایە، ئەمەش مایەی قبوڵکردن نیە."
هەروەها پەروین ڕۆژهەڵات وتی: "بە توندی ئیدانەی داخستنی دەروازەی سێمالکا دەکەم بەڕووی ڕۆژئاوا و مرۆڤایەتی، تاکەی پارتی واز لەو کردەوانەی ناهێنێت، ئیدانەی هەموو هێرشی دوژمنان دەکەم، ئیدانەی کردەوە تیرۆرکاریەکانی هەردوو ڕژێم و دوژمنانی گەلی کورد تورکیا و ئێران دەکەم."
ئەسمەر ڕەسول ژنێکیترە و سەرەتا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای کرد، ئەسمەر وتی: "دەوڵەتی تورکیا لەژێر ناوی موسڵمانان گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکات، سیاسەتی لەنێوبردنی ڕەچەڵەک بەسەر گەلی کورد پەیڕەو دەکات، ئێمەی کورد بە هۆی ئەوەی کە یەکگرتوو نەبووین بەدرێژایی مێژوو کۆمەڵکوژ کراوین، من لێرەوە مەسعود بارزانی لەسەر داخستنی دەروازەی سێمالکا شەرمەزار دەکەم."
ئەسمەر بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی ئیدانە کرد لەسەر بێ هەڵوێست بوونی بەرامبەر مەسعوس بارزانی و هێرشەکانی دەوڵەتی توکیا بۆ سەر باکوری کوردستان. داخستنی سێمالکا و کۆمەڵکوژیەکانی سەر گەلی کورد ئەنجامی یەک رێککەوتنن.
(ش ب)