بێژه‌رێکی ستێرک تیڤی لە لالەش دەستگیر کرا
16:48
ژنها
ناوەندی هەواڵ- کارمه‌ندێکی ستێرک تیڤی، که ماوه‌یه‌کی زۆره له شه‌نگال به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و کاری په‌یامنێری بۆ ستێرک تیڤی ده‌کات، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی پارتی-یه‌وه ده‌ستگیرده‌کرێت.
ئه‌یسه‌ڵ ئا‌ڤێستا، په‌یامنێر و ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی ستێرکا ژیان، دوێنی له کاتێکدا، که بۆ دروستکردنی به‌رنامه‌یه‌ک چووبووه زێدی پیرۆزی ئێزدییه‌کان (لالش)، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی پارتیه‌وه ده‌سته‌به‌سه‌رکرا.
ئه‌یسه‌ڵ ئا‌ڤێستا، که به‌رنامه‌ی ستێرکا ژیان (STERKA JÎYANÊ)، بۆ ته‌له‌فیزۆنی ستێرک ئاماده ده‌کات، دوێنێ، کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ، له‌کاتێکدا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌که‌یبوو له‌سه‌ر جه‌ژنی شیخانی ئێزدی له شه‌نگال، له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی پارتی-ه‌وه ده‌سته‌به‌سه‌رکرا و ره‌وانه‌ی شاری دهۆک کرا.
(ش ب)