سلێمانى؛ داخستنى ده‌روازه‌ى سێماڵکا بە چالاکیەک شەرمەزار کرا

09:20

ژنها

سلێمانی - له‌دژى داخستنى ده‌روازه‌ى سنوورى سێمالکا له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ چالاکیه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌رێوه‌چوو و تیایدا چه‌ندین دروشم و وتارى پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان خوێندرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها داواش له‌ پارتى کرا که‌ به‌زووترین کات ده‌روازه‌ى سێمالکا بکاته‌وه‌ و چیتر به‌م هه‌ڵویسته‌ خزمه‌ت به‌داگیرکه‌رانى کوردستان نه‌کات.

چالاکیه‌که‌ کاتژمێر ٤ى ئێواره‌ له‌ شه‌قامى سالم ده‌ستپێکرد و تا به‌رده‌م باخى گشتى شارى سلێمانى به‌رده‌وامى کرد ، له‌و چالاکیه‌که‌دا که‌ به‌ده‌ستپێشخه‌رى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ئاماده‌کارى بۆ کرابوو ، هه‌ریه‌ک له‌ شیلان شاکر هاوسه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى ئازادى ، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کادیرى پێشکه‌وتووى یه‌کێتى و به‌رپرسى ڕێکخستنه‌کانى پێشووى به‌ریتانیاى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ، شێرزاد یه‌زیدى نوێنه‌رى حکومه‌تى فیدرالى رۆژئاوا له‌باشور ، غه‌ریب حسۆ نوێنه‌رى په‌یه‌ده‌ له‌ باشور و چه‌ندین که‌سایه‌تى و نوێنه‌رى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌شداربون.

شیلان شاکر هاوسه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان رایگه‌یاند که‌ گه‌لى کورد له‌ هه‌رچوار به‌شى کوردستان به‌قۆناخێکى هه‌ستیاردا تێپه‌ڕێت و هاکات ئاماژه‌ى به‌ سه‌د ساڵ تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ى سایکس پیکۆ کرد و ووتى:" گه‌لى کورد به‌ تێکۆشانى دیموکراتیانه‌ى خۆى به‌پێشه‌نگایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادى گه‌لى کورد رۆڵى گرنگ ده‌بینێت له‌ دیزاین کردنه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا."

شیلان شاکر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد:" پارتى دیموکراتى کورستان به‌رده‌وامى به‌ په‌یاماننامه‌ى سایکس پیکۆ ده‌دات ، ئه‌مه‌ش به‌رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى فایستى تورکیا ده‌ستیان خۆستۆته‌ ناو ده‌ستى یه‌کتر و سه‌ره‌تاش به‌ داخستنى ده‌روازه‌ى ده‌یه‌وێت سایکس پیکۆ قوڵ بکات و به‌رده‌وامى پێبدات."

هه‌روه‌ها له‌چالاکیه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له‌ غه‌ریب حسۆ نوێنه‌رى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى په‌یه‌ده‌، بانو هه‌له‌بجه‌یی له‌سه‌رناوى رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان ره‌ژاک ، له‌سه‌ر ناوى گه‌نجانى وڵاتپارێزى باشورى کوردستان شڤان سلێمانى و هاوکات دیارى محه‌مه‌د له‌سه‌ر ناوى کۆمیته‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌ سلێمانى ووتاریان پێشکه‌ش کرد.

له‌ووتاره‌کاندا هه‌ڵویستى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌به‌رامبه‌رداخستنى ده‌روازه‌ى سنوورى سێمالکا به‌رووى رۆژئاواى کوردستانه‌وه‌ شه‌رمه‌زارکرا و په‌یامى ئه‌وه‌شدرا که‌ ده‌بێت پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان که‌ به‌شدارى له‌ حکومه‌ت هه‌ڵوێستێکى روونیان هه‌بێـت ، چونکه‌ ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یکات له‌سه‌ر ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌.

(ش ب)