ئەسما سەمسور: سیستەمی فیدراڵی پشت بە هێزی ژنان دەبەستێت

12:41

گوڵان بۆتان/ ژنها

بادینان- ئەسما سەمسور ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری (کەژەکە) ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوا-باکوری سوریا سیستەمی فیدرالی دیموکراتی پشت بە هێزی ژنان دەبەستێت، بۆیە ، پەیوەست بوونی ژنان بە ئیرادە و باوەڕیەوە بابەتێکی ستراتیژیە.

ئەسما سەمسور ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)، سەبارەت بە گرنگی و جێبەجێکردنی سیستەمی فیدرال دیمورکراتی ڕۆژئاوا- باکوری سوریا بۆ ئاژانسەکەمان دوا و ڕایگەیاند: "باس لە جوگرافیایەک دەکەین کە بە درێژایی مێژوو لانکەی پێکەوە ژیانی کەلتور، باوەڕی و ئەتنیکی جیاواز بووە. لە مێژووی میتانی، میسر و هتیتیەکاندا یەکەمین هاوپەیمانی ئاشتی نێوان ئاریان و سامیەکان لە سەر ئەم خاکە بەستراوە. ئێستاش گەلانی کورد، عەرەب، سریان، ئەرمەنی و تورکمەن بەیەکەوە دەژین. ئەمەش زەمینەسازی کردوە بۆ بونیادنانی سیستەمی فیدرالی دیموکراتی لە ڕۆژئاوا- باکوری سوریا."

ئەسما پرسیاری "ئایا کۆبوونەوەکانی جنێڤ بە پەیمانی کام ئیرادەی مێژوو، کۆمەڵگا، کلتور و سیاسەت بەڕێوەدەچن؟ " ناوبراو وتیشی: "لەسەر ناوی پێشخستنی چارەسەری دەسەڵاتداران بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ یەکتری تاوتوێ دەکەن، ئەوانەی لە جنێڤ دادەنیشن و باسی ئاڵۆزیەکانی سوریا دەکەن هیچ کامێکیشیان دان ئیرادەی ئازادی گەلان نانێن. بۆیە ئێمەش دەڵێین بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ مۆدێلی ڕۆژئاوا وەک نمونە پێشبخرێت و تاوتوێ بکرێت."

" سیستەمی فیدراڵی خاوەن ڕاستیێکی مێژووییە"

ئەسما ئاماژەی بەوە کرد کە فیدراسۆنی ڕۆژئاوا – باکوری سوریا خاوەن راستیەکی مێژوویە وەک چۆن گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە، ناوبراو وتیشی: "سیستەمی فیدراڵی ئەزمونی ژیانی هاوبەشی گەلانە. لەسەدەی بیستەمدا هێزە دەسەڵاتدارەکان بە زەبری هێز و بۆ سەپاندنی دەوڵەت- نەتەوە، گەلانی هەرێمەکەیان توشی نەهامەتی و کارەساتی تراژیدی کردۆتەوە، بۆیە ئێستاش لەبەرامبەر سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵاتگەرا زووتر دەتوانن سیستەمێکی دیموکراتی قبوڵ کەن، هەروەها ئەو سیستەمی ئێستا لە ڕۆژئاو بەڕێوەدەبرێت واتا سیستەمی کانتۆنەکان خۆی لە خۆیدا سیستەمێکی فیدرال دیموکراتە ."

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆمەڵانی ژنانی کوردستان، لە بەردەوامی وتەکاندیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر کاروخەباتەکانی دەستپێشخەری سیسەتەمی فیدرال – دیموکرات و وتیشی: گەلی کورد پێشتر خاوەنی ئەو ئەزمونە نەبوو کە خۆبەڕێوەبەری بونیادبنێت، زیاتر لەسەر ئاستی پێشخستنی دەزگا و دامەزراوە کاری دەکرد، بەڵام شێوازی مۆدێلەکە ڕێگەی لەبەردەم پێشەکەوتن و فرە ڕەنگی کردەوە، هاوکات تێکۆشانی بەرامبەر چەتەکانی داعش ئەنجام گربوو. ڕۆژئاوا بوو بە خاوەن ناسنامەی باوەڕی و ئیرادە بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە، ئێستاش کاروخەباتەکان بۆ گەیشتن بە سیستەمێکی بەرفراوان کە هەموو سوریا لەو گێژاوە ڕزگار بکات مەودایەکی باشیان بڕیوە، ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراسیۆنی دیموکراتی لە باکوری سوریا دەستی بە خەباتەکانی کردوە، لەو چوارچێوەیدا لە گەڵ گەلانی هەرێمەکەدا لەنێو دانوستاندایە."

ئەسما سەمسور ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆمەڵانی ژنانی کوردستان (کەژەکە)، ڕۆڵی ژنانیشی بیرخستەوە لە بونیادنانی سیستەمی فیدرالیدا و وتی: "ئەو سیستەمەی بونیاد بنرێت پشت بە بوونی ژنان دەبەستێت، ژنان هەم لە بونیادنانی ئەو سیستەمەدا لە بواری پراکتیکیەوە هەمیش لە بواری جیبەجێکردن و ژیانی کردنی و گۆڕینی ئەقڵیەتدا ئەرک و بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆدایە، بۆیە لەکۆتاییدا بانگەوازی لەهەموو ژنان دەکەم بە شێوەیەک چالاک بەشدار ببن."

(ش ب)