هێرشکردن بۆ HDPهێرشکردنە بۆ سەر هەموومان!
14:55
ژنها
ناوەندی هەواڵ- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەبەرامبەر هەوڵەکانی دژایەتی کوردان لەلایەن ئاکەپەوە و دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی داوای پشتیوانی بۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا بەسەردێڕی هێرشکردن بۆ سەر هەدەپە هێرش کردنە بۆسەر هەموومان کە وێنەیەکی بۆ ژنها نێردراوە کەنەکە ڕایگەیاندووە:" له ٢٠ی گوڵانی ٢٠١٦ پهرلەمانی تورکیا بە فرەدەنگی دەنگی بەهەڵگرتنی پارێزبەندی پارلەمانتاری ئەندامانی پارتی دیموکراتیی گەلان دا، ئهم کارە نادروستە هەنگاوە بەرە و ئامانجێکی تایبهت، ئەویش پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەیە ".
بۆ ئەو مەبەستە کەنەکە داوا لە هەموو پارتە سیاسییەکان و لە ئهندامانی چالاکوانی مهدهنی کەسایەتییە دڵسۆزەکان له باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات دەکات کە کاردانهوهی پشتیوانیی و هاوپشتی نیشتیمانی و نهتهوهیی بۆ هەدەپە دهرببڕن ودەڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژی بە کردار نیشاندانی هاوپشتیی نەتەوەییە.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە:" کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگهێشتی ههموو ڕۆژنامهنووس و ناوهندهکانی ڕاگهیاندن بۆ کۆنفڕانسی ڕاگهیاندن له ٢٢ی گوڵانی ٢٠١٦ له کاتژمێر ١١ی پێش نیوهڕۆ له نوێنهرایهتی هەدەپەی باشووری کوردستان له ههولێر نزیکی کۆک مارکێت دەکات ".
(ش ب)