ئەسمەر خوراسان: ژنانی ئێران دەتوانن لە ژێر چەتری 'کەژار' خۆیان بە ڕێکخستن بکەن
09:17
شەنگار برادۆست/ ژنها
ڕانیە- ئهسمەر خوراسان چالاکی بواری ژنان، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ژنان لە ئێران‌دا ڕایگەیاند: ئەگەر ژنان لە ڕووی سیاسیەوە خۆیان پێشنەخەن و نەتوانن سیاسەتی ڕژێم بە قوڵی بخوێننەوە، ناتوانن لە دۆخی ئێستا ڕزگاریان ببێت، چونکە ژنانی ئێران خاوەن هێزێکی زۆرن و رژێمیش ترسی لەو هێزەیان هەیە، بۆیەش بە لاواز کردنی ئاستی ئاکاری لەناو کۆمەڵگەدا دەیەوێت هەم ژن هەمیش کۆمەڵگا بەکاربێنێت.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "ژنها" ئهسمەر خوراسان چالاکی بواری ژنان، دواین بارودۆخی کۆمەڵگەی ئێران و بەتایبەتیش ژنان و زیادبوونی ڕێژەی خۆکوژیەکانی لە ئێران هەڵسەنگاند.
ئەسمەر سه‌ره‌تا سڵاو و رێزی خۆی بۆ هه‌موو ژنانی کورد و فارس و هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له خوراسان ده‌ژین و له گشتی ئێران به‌رێ کرد و وتی: "ده‌مه‌وێت باس له دۆخی ژن له ئێران بکه‌م، ژن له ئێران زۆر له ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێراندایه. وه هه‌موو پیلانێکی چه‌په‌ڵ له سه‌ر ژنان به‌ڕێوه ده‌بات. هه‌موو ژنانی ئێران بنده‌ستن به‌ڵام هه‌رکامیان به شێوازی جیاجیا، به‌تایبه‌ت ژنی ماڵدار زۆرتر له هه‌ر ژنێکی دیکه تامی ئه‌م بنده‌ستیه ده‌چێژی، چۆن هه‌ر له به‌یانی هه‌تا ئێواره ته‌نیا به کاری ماڵ و منداڵه‌وه سه‌رقاڵه و هیچی دی، ته‌نانه‌ت هیچ مافێکیشی نییه یانی وه‌کو کرێکارێکی بێ مووچه‌یه. پێی ئه‌ڵێن تۆ ژنی قسه مه‌که، مافت نییه، به‌ڵام ئه‌مه له دوخێکدایه که ئه‌ویش ئیراده و فکری خۆی هه‌یه و ده‌توانێ خاوه‌ن بۆچوون بێت و هه‌رکارێکیش بکات. به‌ڵام سیسته‌می پیاوسالاری ئێران ده‌رفه‌تی پێشکه‌وتن به ژنان نادات. ئه‌و ژنانه‌ی که ئیشی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن، به شێوازێکی دیکه له ژێر گوشاری ئه‌قلیه‌تی پیاوسالاریدان، ئه‌و ژنانه ته‌نیا به شێوه‌یه‌کی ره‌واڵه‌تی له ناو ئیش وکاردان. وه‌کوو هه‌ر پیاوێک ته‌نانه‌ت له زۆر جێگادا له پیاو زیاتر کار ده‌که‌ن، به‌ڵام مووچه‌که‌یان وه‌کوو پیاو نییه، نیوه‌یه و بگره که‌متریشه. چۆن هه‌میشه ژن وه‌کوو مرۆڤێکی بن ده‌ست ده‌بینێ و ئه‌گه‌ر به‌م ره‌نگه به‌رده‌وام بێت، هه‌ر بن ده‌ست دەمێنن. بۆیه پێویسته ژنان بتوانن له بواری خۆپیشخستن و به‌رێکخستنی خۆیانه‌وه خاوه‌ن هه‌وڵدانێکی مه‌زن بن و کۆڵ نه‌ده‌ن. هاوکات به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئینته‌رنێت و کتێبه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ بتوانن ببن به خاوه‌ن فکرو رامانێکی روناک. هه‌روه‌ها به ناسینی ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازادیخواز به ناوی کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵات (که‌ژار) کێشه‌کانی خۆیان و چاره‌سه‌ری ببیننه‌وه."
ئەسمەر ئاماژەی بە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێران کرد کە ژنان نەیانتوانیوە ڕۆڵیان بگێرن، و جەختیشی کردەوە: " ده‌مه‌وێت باس لە دۆخی هه‌ڵبژاردنی دوایی له ئێران بکه‌م، بۆ نموونه چه‌ندین ژن چونەتە پەرله‌مان، به‌ڵام به‌شداربوونێکی چۆن و له چ ئاستێک‌دا بۆ ژنان به سووده، گرینگه. ئه‌و ژنانه خاوه‌ن هه‌مان ئه‌قلیه‌تی پیاوسالارن و ناتوان نوێنه‌رایه‌تی ژنان له په‌رله‌مان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له هه‌مان کاتدا بابه‌تێکه که پێویسته ره‌خنه‌ی لێ بگیرێ. لێره‌دا پێویست ناکات که ژنان بۆ زیاتر بن ده‌ست کردنی خۆیان بچن و که‌سانێکی وه‌ها هه‌ڵبژێرن. له لایه‌کیتره‌وه فورمالیته بوونی هه‌ڵبژاردنه که راستی ئه‌م بابه‌ته ده‌رده‌خاته روو، چۆن ده‌وڵه‌ت هه‌م بۆ خۆی کهسایهتیەکان دیار ده‌کات و هه‌م هه‌ڵیده‌بژێرێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌که‌ی تێر بکات یا خود نا. بۆیه چوونی خه‌ڵک و به تایبه‌ت ژنان بۆ سندوقی ده‌نگدان شتێکی فورمالیتهیه."
" هه‌ر ژنێک پێویسته مسۆگه‌ر به فه‌لسه‌فه و رامانی ئازادیخوازی رێبه‌ر ئاپۆ ئاشنا ببێت"
ئەسمەر خوراسان لە بەردەوامی وتەکانیدا سەرنجی راکێشایە سەر نەبوونی بیروڕای ئازاد لەبواری پۆشاک و وتیشی: "بابه‌تی تر که ئێستا له ئێران‌دا زۆر ده‌نگۆی هه‌یه، بابه‌تی حیجابی به زۆره، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رکوت کردن و زۆرتر ته‌نگاو کردنی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، هه‌ژماری پولیسی ژنیان زیاد کردووەو زۆرتریان دامه‌زراندوه. ئیتر هه‌ر شتێکی ژنان ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت گوشاریان له سه‌ر ده‌که‌ن و دهستهسهریان ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش به ده‌ستی ژن ده‌که‌ن. ره‌نگه ئێستا هه‌ڵوێستی داعش به‌رامبه‌ر به ژن زۆر ناوی زڕابێتهوه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئێران زۆرخراپتر له داعش و ته‌نانه‌ت زیاتریشته. داعش له به‌رچاوی هه‌ر که‌سه‌وه جینایەت ده‌کات، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ئێران به شاراوه و دوور له چاوی کۆمەڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دەیکات. ئه‌مه‌ش له‌گەڵ کرده‌وه‌کانی داعشدا هیچ جیاوازیه‌کی نییه. به ساڵانه ژن بنده‌سته و له ژێر زه‌بری ئه‌قلیه‌تی پیاوسالاری چه‌وساوه‌ته‌وه. ژن ئه‌گه‌ر چی ئه‌مڕو بێ رۆڵ کراوه، به‌ڵام له مێژوو و له سه‌رده‌می نیولوتیکهوه هه‌تا سه‌رده‌می پێش که‌وتنی ئه‌قلیه‌تی ده‌وڵه‌تگه‌را ژن ره‌نگی هه‌بوو و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگا به ده‌ستی ژن به‌رهەم هاتووە. ته‌نانه‌ت پیاویشی به خێو کرد و له پێشخستنی به کۆمهڵگابووندا رۆڵی پێدا. بۆیه بۆ هه‌ر ژنێک پێویسته که مسۆگه‌ر به فه‌لسه‌فه و رامانی ئازادیخوازی رێبه‌ر ئاپۆ ئاشنا ببێت و له مێژووی خۆی تێ بگات. چۆن رێبه‌ر ئاپۆ ته‌نیا که‌سێکه که باسی له مرۆڤ بوون کرد، و ته‌نیا که‌سێک بوو که باسی مافی ژن و کۆمه‌ڵگای کرد. له دیرۆکی مرۆڤایه‌تی دا ئه‌و ته‌نیا رێبه‌رێک بوو که بۆ ژنان خاوه‌ن ره‌نج و تێکۆشانێکی بێ نموونه و مێژوویی بوو. سه‌ره‌ڕای ئهوهی١٧ساڵه له زیندانه، به‌ڵام هه‌ر جار که نامه‌ی ههناردوه ده‌ره‌وه، هه‌میشه سڵاو و په‌یامی تایبه‌تی بۆ ژنان ناردووه. له راده‌ی یه‌که‌مدا زۆر گرینگی به ژن ده‌دات و ئه‌ڵێت؛ 'هه‌تا ژن ئازاد نه‌بێت، کۆمه‌ڵگاش ئازاد نابێت'. هه‌ڵبه‌ته ژنیش هاوکات پێویسته ئازادی بۆ خۆی وه‌کوو پێویسته‌یه‌کی سههرتایی ببینێت و هه‌وڵ بدات که به تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی خۆی له بنده‌ستی رزگار بکات. سه‌ره‌تا له خۆناسینه‌وه ده‌سپێبکات، ئێستا چۆنه و له ئاینده‌دا ده‌بێت چۆن بێت. هه‌وڵ بدات منداڵه‌کانی به تایبه‌ت منداڵی کچ له‌م چوارچێوه‌دا په‌روه‌رده بکات. هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان ژیاون، ئه‌مڕوش له سه‌ر کچه‌کانیان دایسه‌پێنن. پێویسته له ماڵدا هه‌میشه به خۆپه‌روه‌رده کردنه‌وه سه‌رقاڵ بێت، بتوانێ بخوێنێ، لێکوڵین بکات و خۆی بناسێ. کۆمه‌ڵگای ئێران ئێستا له بواری ئه‌خلاقیه‌وه توشی کێشه و به‌ربه‌ستی جدی بووه‌ته‌وه."
ناوبراو سیستەمی ڕژێمی وەک هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی خۆکوژیەکانی ئەم دواییەی ئێران پیشاندا و ڕایگەیاند: " ئه‌گه‌ر ئه‌مڕو له ئێران‌دا زۆر روداوی خۆکوشتن په‌ره‌ی سه‌ندووه له به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌یه، کە ده‌وڵه‌تی ئێران زۆر بابه‌ت له سه‌ر ناوی ئه‌خلاق بەسه‌ر ژن ده‌سه‌پێنێ و هەڕەشەی له سه‌ر ده‌کات، هه‌موو هه‌وڵدانیان ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگایه‌کی ره‌مه‌کی(غریزی)پێش بخه‌ن و له ژێر ناوی ئه‌وه‌یدا که سرووشتی مرۆڤه و پێداویستیه‌که، هه‌وڵ ده‌ده‌ن که پرنسیپ و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا لاواز بکه‌ن. له‌و نێوانه‌ش دا ژن قوربانیەکه که ناچاری تاوانی هه‌موو ئه‌و بێ ئه‌خلاقیانه‌ی که ده‌سکه‌وتی ئه‌قلیه‌تی پیاوه، بداته‌وه و وه‌کوو تاوانبارێک سه‌یری ده‌کرێت. ژنان ئه‌گه‌ر نه‌توانن له سیاسه‌ت تێبگه‌ن، ناتوانن له‌م دۆخه خۆ رزگار بکه‌ن، چونکە ئێران له ژنان زۆر ده‌ترسێ و هێزی ژن له‌مه زیاتریشه و ده‌توانێ له هه‌موو گۆره‌پانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شدار بێت، بۆیه ئێران بۆ ئەوەی پێش لەمە بگرێت، به رێگای پێشخستنی بێ ئه‌خلاقیه‌وه کۆمه‌ڵگاو ژن وه‌کوو ئامرازێک بۆ مه‌به‌ستی خۆی به کار ده‌هێنێ. ماده‌ی هۆشبه‌ریش یه‌کێک له‌وانه‌یه که ژنان و گەنجانی تا راده‌یه‌کی باوه‌ر پێ نه‌کراو تووش کردوه. ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌م ماده‌ی هۆشبه‌ر درووست ده‌کات و هه‌میش بڵاوی ده‌کاته‌وه، پاشان ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه هاتوه‌ته ئێران لەکاتێکدا ئەم بانگەشانە هیچ بنەمایەکی راستی نییه. ئه‌مه‌ش ئاستهمێکه به‌رامبه‌ر به پێش که‌وتنی کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت ژنان. چونکە له‌چک له سه‌رکردن بابه‌تێکی وه‌ها نییه که ئه‌وه‌نده ببێته بیانویه‌ک بۆ گوشار له سه‌ر ژنان. ژنیش چۆنن ئاگایان له شتێک نییه و نازانن، هه‌ر قسه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ت باوه‌ر ده‌که‌ن و ده‌بێته هۆکاری ترسیان."
"تەڤگەری ئازادی کورد هەموو گەلان دەگرێتە ناوخۆی"
ئەسمەر خوراسان لە کۆتایشدا پەیامێکی بە زمانی فارسی ئاراستەی ژنانی ئێران کرد و وتی: "من وه‌کوو ژنێکی فارس ره‌خنه له هه‌موو ژنانی ئێرانی ده‌گرم. پێویسته ئیتر ئه‌وانیش بتوانن له پێناو خۆناسین دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرن. ئه‌گه‌ر بۆ دایک، خوشک و تایبه‌ت بۆ خۆشیان بووه هه‌وڵ بده‌ن بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی کورد به رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ بناسن. پێویسته بزانن کێنه و ده‌بێت کێ بن. بتوانن له چوارچێوه‌ی کتێبه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆدا خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن، هه‌تاکو بتوانن خۆیان له زەلکاوی چه‌په‌ڵی سیسته‌می ئێران رزگار بکه‌ن. ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورد ته‌نیا تایبه‌ت به خه‌ڵکی کورد نییه، بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی له فارسه‌وه بگره هه‌تا عه‌ره‌ب، به‌لوچ، ئازه‌ری، کورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. داوا ده‌که‌م له ژنانی ئێرانی که ئه‌م فکر و فه‌لسه‌فه‌یه بناسن. نمونه‌ی به‌رچاوی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ش له رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت کوبانێ دیار بوو. به سه‌دان گەنجی ده‌ره‌وه‌ی کورد هاتن و به‌شداری شه‌ڕی ئازادی بوون، ئه‌مه‌ش نه له هۆکاری خۆیان، قاره‌مانه‌تی هه‌موو خه‌ڵک و به‌تایبه‌تی تێکۆشه‌ری و خۆراگری ژنان بوو که سه‌رنجی دونیای بۆلای خۆی راکێشا. ئه‌مه‌ش له سایه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆدا پێش که‌وت، بۆیه بۆ هه‌ر ژنێکی پێویسته که ناسینی رامانی ئازادیخوازی وه‌کوو نان و ئاو ببینێ و هه‌وڵی پێشخستنی خۆی بدات. و له ئه‌قلیه‌تی پیاوسالار خۆیان رزگار بکه‌ن و ئێستاش فکر و ئایدیای رێبه‌ر ئاپۆ ته‌نیا ئەلتەرناتیڤ و رێگه چاره‌سه‌ریه. هاوکات بتوانین ده‌نگمان له گه‌ڵ ده‌نگی ئازادیخوازی ژنی کورد بکه‌ن به یه‌ک و به‌شداری ئه‌م رێگه ببین و بۆ ئایندهی دایک، خۆشک و منداڵه‌کانمان هه‌وڵ وتێکۆشانمان بگه‌ینینه لووتکه."
ئەسەمەر خوڕاسانی بەڕەگەز فارسە و خەڵکی شاری مەشهەدە، لەبەر ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ کوردێکی خوراسان پێکهێناوە، زمانی کوردی دەزانێت و ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی فشارەکانی ڕژێمی ئێران، خۆی و دوو منداڵی و هاوژینەکەی لە باشوری کوردستان دەمێننەوە. ئەسمەر ئێستاش وەک چاودێرێک چاودێری کۆمەڵگەی ئێران بەتایبەتیش ڕەوشی ژنان دەکات.
(ش ب)