شەرڤین ئەو کچە کەمئەندامەی بە وێنەکانی گوزارشت لە ژیان دەکات

09:18

فیدان ڕێزان/ ژنها

عەفرین- شەرڤین عەلۆ کچێکی تەمەن ١٩ ساڵان، چونکە ناتوانێت قسەبکات وێنەکانی دەدوێنێت و بێ ئەوەی هیچ ئاستەنگیێک بناسێت ڕۆژانە بە نیگار کێشیەوە خەریکە.

شەرڤین عەلۆ تەمەن ١٩ساڵان لە کانتۆنی عەفرین، سەرەڕای کەم ئەندامبوونی، بەڵام بە پێشخستنی بەهرەی نیگار کێشی توانیویێتی هەموو بەربەستیەکانی ژیان بەلاوە بنێت و هێزی باوەڕی بەخۆبوونی پێشخات. وێنەکانی شەرڤین لە پێشەنگایەکی نیگارکێشیدا لە ژێر ناوی "هاواری دەنگەکان" پیشان درابوون و ببوون بە مایەی سەرنجڕاکێشانی هاوڵاتیان، هاوکات خەڵاتی وەرگرتبوو.

شەرڤین زیاتر لە وێنەکانیدا ئاماژە شوێن دەداتە نەهامەتیەکانی ژیانی هەرێمەکەیان و بەتایبەتیش مەینەتیەکانی ژنان و منداڵان دەکات.

چونکە شەرڤین ناتوانێت قسەبکات، حەمیدە عەلۆی دایکی وتی: "کچەکەم هەر لە زکماکیەوە نابیسێت و لە گەشەکردنیشدا ئاسایی نەبوو زۆر درەنگ گەشەی کرد، بەڵام بە خواستێکی زۆرەوە خۆی گەیاندە ئەو ئاستە، نیگار کێشان شێوازی دەربڕینی کچەکەمە، بە وێنەکانی گوزارشت لە ژیان و ڕاستیەکان، لەو شتانەی بیریان لێدەکاتەوە، دەکات. شەرڤین تا ئێستا ٤٠٠ نیگاری کێشاوە."

دایکی شەرڤین ئاماژەشی بەوە کرد کە مانگی سور چەند جار داوای کردوە کە چارەسەری بیستن بۆ شەرڤین بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی کانتۆن بوو، شەرڤین قبوڵی نەکردوە. هەروەها حەمیدەی دایکی باسیشی لەوە کرد کە کاتی خۆی دەوڵەت ڕێگەی پێنەداوە کە کچەکەی بخوێنێت و جیاوازی خستۆتە نێو خوێنکاداران.

(ش ب)