کۆنفرانسی 'سیاسەتی سێدارە لە ئێران، تێکۆشان لە بەرامبەر ئەم دیاردەیە' بەڕێوەچوو

10:29

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ڕۆژی شەممە ٢١ی گوڵانی ٢٠١٦لە ستۆکهۆلمی پایتەختی سوێد کۆنفراسێک لە سەر سێدارەدان لە ئێران، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و وەقفی فەرزاد کەمانگەر بەرێوەچوو. لە ئەم کۆنفرانسەدا پارت و رێکخراوی جیاواز، لە دوو پانێل دا لە سەر لایانە جیاوازەکانی سیاسی، یاسایی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی دیاردەی سێداەرە و کاریگەریەکانی لە سەر کۆمەڵگا، ئەنجامی لێکۆلینەکانیان و هەڵسەنگاندینان پێشکەشی بەشداربووان کرد.

وتارەکان لەلایەن ئەمانەوە پێشەکەش کران:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ئەحمەد کاراموس
بزووتنەوەی تێکۆشانی ئازادی ئەلئەحواز – هودا هەواشم
گرووپی مافی مرۆڤی بەلوچیستان – مەنسوور بیباک
یاساناس و چالاکی مافی مرۆڤ – سەحەر محەمەدی
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) – یوسف سوڵتانی
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) – غەزال عەلیاڵی
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان – رێبوار فەخری
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – سەعید سەنەندەجی
جەوانانی زاگرۆس – ئەژین ئەحمەد

لە ئەم کۆنفرانسەدا کە ٣کاتژمێری خایاند، بەشداربوان سەرەڕای هەڵسەنگاندنیان لەسەر سیاسەتی سێدارە لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەنجامەکانی ئەم دیاردە دژەمرۆڤانەیان کرد و لە سەر چۆنیەتی و ڕێکارەکانی تێکۆشان لەبەرامبەر ئەم دیاردەیە گفتگۆیان کرد. کۆنفرانس بە خوێندنەوەی پێشنیارەکان ئەنجامنامە کۆتایی هات.

(ش ب)