خەندەی سەر لێوی منداڵانی شرناخ هیوایەک بۆ داهاتوو

11:14

ژنها

شرناخ - منداڵانی شرناخ کە بە ڕێگەی کۆچبەری و لە ژێر بۆردومانەکاندا چاویان بە ژیان هەڵێناوە، سەرەڕای بەسەرهات و زەحمەتیەکانی ژیان، لەناو ژیانی کۆچبەریدا بە خەندەی نێو یاریەکانیداندا هیواکانیان دەدەبڕن.

منداڵانی شرناخ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە دەوروبەری شاردا لە ژێر چادرەکاندا دەگوزەرێنن، شەڕ کۆمەڵکوژی و هێرشەکان نەیانتوانیەوە کۆتایی بە خەندی سەر لێوی منداڵان بهێنن، منداڵان دابڕاون لە خوێندن، لە ماڵ، لە کۆڵانەکانیان بەڵام ئەوان دیسان یەکیان دۆزیوەتەوە و یاریەکانیان بەردەوام دەکەن.

منداڵانیش بەش بە حاڵی خۆیان کاردەکەن، لەبەردەستی دایک و باوکیان کاری ورد و بە قەدەر توانای خۆیان وەک؛ ئاو کێشان، دار کۆکردنەوە و هتد دەکەن. دوای ئەوەی کارەکانیشیان تەواو کرد جارێکیتر منداڵان کۆدەبنەوە و دەست دەکەن بە یاریەکانیان. خەندەی سەر لێوی منداڵان هیوابەخشن بۆ داهاتوو.
(وێنە: دیجلە موفتی ئۆغلو)

(ش ب)