ژنانی خۆبەرێوەبەری کانتۆنی عەفرین کۆبونەوە
12:08
ژنها
عەفرین- ژنانی ئەندام لە خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، بە مەبەستی هەڵسەنگاندی کاروخەباتەکانیان و داڕشتنی پلانسازی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە دوێنێ دوانیوەڕۆی لە بارەگای ئەنجومەنی یاسادانان بەبەشداری سەرجەم ئەندامانی ژن لە خۆبەرێوەبەری کانتۆنی عەفرین بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدانی رێگای ئازادی دەستی پێکرد. پاشان ڕاپۆرتی مانگانەی کاروخەباتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ژنان خوێندرایەوە.
پاشان فەهیمە سلێمان ئەندامی لێژنەی ناوەندی خۆبەڕێوەبەرایەتی بارودۆخی سیاسی لە ناوچەکە و بە تایبەتیش بابەتی ئازادی بۆ باکوری سوریا و سیستەمی فیدراڵی و بەرەوپێشچوونەکانی لەو هەرێمەی تاوتوێ کرد.
لە کۆبونەوەکەدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لە سەر دواین باوردۆخی سیاسی و سەربازی هاوکات کار و خەباتەکانی خۆبەرێوەبەرایەتی کرا.
هەروەها کۆتایشدا پلانسازیەک کە لە شەش خاڵ خۆی دەبینیەوە بۆ مانگی داهاتووی بەردەم دەستەکە خرایە ڕوو.
(ش ب)