دەستگیرکردنی چالاکوانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

09:12

ژنها

ناوەندی هەواڵ- رفاندن و ده‌ستگیرکردن له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ئیتڵاعاتی ئێران دوو ژنی چالاکوان بۆ لێپرسینه‌وه‌ بانگ ده‌کات، چاره‌نوسی چوار چالاکوانه‌که‌ی کامیارانیش نادیاره‌.

دوێنێ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیانی شارۆچکه‌ی کامیارانی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی، که‌ به‌شداری مه‌راسیمی ١ ی ئایار بوون ده‌ستگیرکران، دوو چالاکوانی ژنیش به‌ناوه‌کانی شوعله‌ گوده‌رزی و رۆژین ئیبراهیمی له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه‌ بانگکران بۆ لێپرسینه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌، ڕۆژی شەمە چالاکوان شوعله‌ گوده‌رزی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتی ئێرانه‌وه‌ بانگکراوه‌ و پاش چوار کاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ پێی وتراوه‌ پێویسته‌ جارێکی تر سه‌ردانمان بکه‌یته‌وه‌.

هه‌روه‌ها چالاکوانی ژن رۆژین ئیبراهیمی، ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به‌ره‌به‌یانی هه‌مان رۆژ له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه‌ داواکراوه‌ و پاش چوار کاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ پێی وتراوه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ جارێکی تر سه‌ردانیان بکاته‌وه‌.

پێشتریش له‌ رۆژی ١٩ ی ئایار هێزه‌کانی ئیتڵاعات له‌ شارۆچکه‌ی کامیارانی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان هه‌ڵیانکوتابووه‌ سه‌ر چه‌ند ماڵێک و چوار چالاکوانیان به‌ناوه‌کانی ئارام محه‌مه‌دی، شاهۆ سدیقی، ئومێد ئه‌حمه‌دی و میهرداد سه‌بور، ده‌ستگیرکردبوو، هه‌تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و چالاکوانانه‌ به‌ده‌ست نه‌که‌وتووه‌.

(ش ب)