"ئامانجی 'یەپەژە' یەکخستنی کانتۆنەکانە"
09:53
دەنیز یەشیل یورت/ ژنها
کۆبانێ- شەرڤانانی 'یەپەژە' کە لەبەرامبەر چەتەکانی داعش بەرخۆدانێکی بێ وێنە تۆمار دەکەن، ڕایانگەیاند کە ئامانجیان ئەوەیە کانتۆنی عەفرین و کۆبانێ یەکبخەن.
لە ئۆپراسیۆنی هێزکانی سوریای دیموکراتی کە لە ٢٦ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ وە دەستی پێکرد، بەنداوی تشرین لەدەستی چەتەکانی داعش ئازاد کرا، یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە)ش کە هێزێکی سەرەکی هێزی سوریای دیموکراتی پێکدێنێ ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا.
شەرڤانای 'یەپەژە' کە بەشداری ئۆپراسیۆنەکەیان کرد بۆ ژنها دوان و وتیان: "چەتەکانی داعش لە نێوان هەردوو کانتۆنی عەفرین و کۆبانێ گیریان خواردووە و زۆر لاواز بوونە، بۆیە لە ماوەکی نزیکدا سەرکەوتنێکی گەورەتر تۆمار دەکرێت.
ڕۆناهی گەڤەر شەرڤانی 'یەپەژە' کە بەشداری بەرخۆدانی کۆبانێ و هەڵمەتی ئازادکردنی تشرینی کردوە وتی: "دەمانەوێت لە ڕۆژئاوا سنوری نێوان کانتۆنەکان نەمێنێ، من پێم وایە ئەگەر لە کوردستاندا سەرکەوتنێکیتر هاوشێوەی کۆبانێ بەدەست بێنین، ئەوا دەتوانین چوار پارچەی کوردستانیش یەکبخەین. بۆیە وەک شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان'یەپەژە' هەموو هێزی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ یەکخستنەوەی کانتۆنەکانی کۆبانێ و عەفرین."
گەریلا کۆبانێش هەمان چیرۆکی ڕۆناهی هەیە، ئەویش لە سەروبەندی بەرخۆدانی کۆبانێ پەیوەندی بە 'یەپەژە' دەکات و لە شەڕی دژ بە چەتەکانی داعش جێ دەگرێت، پاش سەرکەوتنی کۆبانێ لە هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەنداوی تشرین دا جێدەگرێت. گەریلا ئاماژەی بە لاواز بوونی هێزی چەتەکانی داعش کرد، نابراو وتیشی: "تا چەتەیەکی داعش لەسەر خاکی کوردستان مابێت تێدەکۆشین و شەڕ دەکەین. با گەلەکەمان و کەسوکاری شەهیدان بێ خەم بن ئێمە تۆڵەی هەموویان دەکەینەوە."
(ش ب)