ئایسەل ئاڤێستا ڕادەستی دەزگای پاراستن کراوە

10:13

ژنها

نوەندی هەواڵ- ڕۆژنامەنوس غەزال ئاڤاناش ناسراو بە (ئایسەل ئاڤێستا) بێژەر و ئامادەکاری بەرنامەی ستێرکا ژیان لە ستێرک تیڤی لەلایەن ئاسایشەوە ڕادەستی دەزگای پاراستنی پارتی کراوە.

بەپێی زانیاریە بەدەستخراوەکان ئایسەڵ ئاڤێستا کەلە ئەم مانگەدا لەگەڕانەوەیدا لە ڕێگەی شەنگال بۆ شێخان بێ فەرمانی دادوەر لەلایەن چەکدارانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە دەستگیرکرابوو و بێ هیچ بڕیارێکی یاسایی ڕادەستی دەزگای سیخوڕی پاراستنی پارتی کراوە کە دەزگایەکی مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیە.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە کە نەیخواستوە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فوراتی وتووە:" ڕۆژنامەنوس ئاڤیستا بەبەهانەی ئەوەی بێ مۆڵەتی پارتی چوەتە شەنگال و پڕوپاگەندەی دژی پێشمەرگە کردووە دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە ڕادەستی دەزگای سیخوڕی پاراستنی پارتی کراوە".

تا ئێستا نازانرێت ڕۆژنامەنوس ئایسەڵ ئاڤێستا کەلەلا ١٩-٥-٢٠١٦ لەلایەن پارتیەوە دەستگیرکرابوو لەکوێیە، پارتی ڕێگە نادات نە پارێزەر و نە کەسوکاری چاویان پێی بکەوێت.

(ش ب)