ئایسەل ئاڤێستا لە زیندانی پاراستنی پارتی دەستی بەمانگرتن کردوە
11:20
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ڕۆژنامەنوس غەزال ئاڤناش ناسراو بە (ئایسەڵ ئاڤێستا) بەمەبەستی شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی لە زیندانی دەزگای سیخوڕی پاراستنی پارتی دەستی بەمانگرتن لە خواردن کردووە.
ئاڤێستا کەلە ١٩-٥-٢٠١٦ وە دەستگیرکراوە دوێنێ ئاسایشی پارتی ڕادەستی دەزگای سیخوڕی پاراستنی کردوە.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە کەلەسەر داوای خۆی ناوەکەی بڵاوناکرێتەوە بەئاژانسی فراتی ڕیاگەیاندووە کە لەدوێنێوە ئاڤێستا دەستی بەمانگرتن لە خواردن کردووە، لەهەمان کاتدا بەهۆی ئەوەی ناوبراو نەخۆشە ڕێگەی پێنەدراوە دەرمانەکانی بەکاربهێنێت بارودۆخی تەندروستی کەوتوەتە مەترسیەوە و تادەچێت خراپتر دەبێت.
ئایسەڵ ئاڤێستا ڕۆژنامەوانی ئێزدی و بێژەری تەلەفزیۆنی ستێرک دوای ئەوەی بۆ ئامادەکردنی چەند بەرنامەیەک چووبووە شەنگال لەگەڕانەوەیدا بۆ شێخان لەسەر ڕێگەی دهۆک لەلایە چەکدارانی ئاسایشی پارتیەوە دەستگیرکراوە و پاشان ڕادەستی دەزگای سیخوڕی پاراستنی پارتی یان کردووە، لە ئێستادا چارەنوسی نادیارە.
(ش ب)