تایلەند؛ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە ١٧ كچە خوێندكار سوتان
13:00
ژنها
ناوەندی هەواڵ- بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لەخوێندنگەیەک لە باکووری تایلەند، ١٧ کچە خوێندکار گیانیان لەدەستدا.
ئاگرەکە کاتژمێر ١١:٠٠ شەو بەکاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە کەوتووتەوە کچەکانیش لەکاتی خەوتنیاندا گیانیان لەدەستداوە لە خوێندنگەیەکی مەسیحی لە چیانگ رای لە باکووری تایلەنتد.
بەپێی وتەی پۆلیسی شاری چیانگ ڕای، پێنج خوێندکاری تریش بریندارە و برینی دوانیان سەختە، تا ئێستاش دوو قوتابی بێسەروشوێنن.
ئارکۆم سوکاپان، جێگری پارێزگاری شارەکەی بە AFP وت: "لەو خوێندنگەیەدا ٣٨ خوێندکاری تێدابووەو کاتێک ئاگرکە کەوتووتەوە، بەشێکیان لەکاتی ئاگرەکەدا بەخەبەربوون".
وتیشی: "بەڵام ئەوانیتر خەویان لێکەوتبوو و نەیان توانیوە خۆیان ڕزگاربکەن و ئەمەش بووتە هۆی گیان لەدەستدانیان".
ئەو خوێندنگەیە کە ناوەکەی نەزانراوە، تایبەتە بە ڕێکخراوێکی لۆکاڵی تایلەند و تەمەنی خوێندکارەکانی لەنێوان سێ بۆ ١٣ساڵیدایە.
بەشێکی زۆری ئەو خوێندکارانە لە خێزانە هەژارەکانی ناوچە شاخوییەکانن و لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکات.
(ش ب)