ئاگری؛ دەستپێشخەری ژنان لە برەودان بە بەرهەمی سروشتی
13:35
ژنها
ئاگری – هاوسەرۆکی شارەوانی ئاگری و ئەنجومەنی ژنانی شارەوانی بە شێوەیەکی سروشتی دەستیان کردوە بە ڕوواندی کێڵگەی سەوزە و میوە.
لەبەرامبەر تاڵانکردنی شارەوانی شاری ئاگری لە باکوری کوردستان لەسەر دەستی 'ئەکەپە'، ژنان دەستیان کردوە بە پێشخستنی پڕۆژەی ئابوری، لەو چوار چێوەیەدا بەبەشداری 'موقەدەس کوبلای' هاوسەرۆکی شارەوانی ئاگری و ئەنجومەنی ژنان کێڵگەیەکی سەوزە و میوە بەرهەم دێنن و ژنان بڕیاریان داوە کێڵگەکەیان بەدەست و پەنجەی خۆیان واتا بە شێوەیەکی سروشتی بڕوێنن.
لە ناو کێڵگەکەدا شتڵ و تۆوی تەماتە، خەیار، فاسولیا، بامیە، شوتی و چەندین نەمامی دار میوە ڕوێندران.
موقەدەسە کوبلای هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئاگری، لەکاتی کار و خەباتدا ئاماژەی بە ڕەنجی دەستی ژنان کرد و وتی: "وەک ژنان لەناو شارەوانی شاری ئاگری، بڕیارماندا لە هەموو لایەنێکی ژیانەوە خوڵقکاری پێشبخەین و ژنان بخەینە نێو خەباتی پێشخستنی ئابوری هەرەوەزی. چونکە بە تایبەت کشتوکاڵ و بەرهەمە ڕووکیەکان بە دەستی ژن باشتر و زووتر پێدەگەن، لەم ڕۆژە بەدواوە بەردەوامیش بەو جۆرە خەباتانە دەدەین."
(ش ب)