دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی قۆسەر

19:17


ژنها

ماردین – هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیان کوتایە سەر چالاکی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی قۆسەر و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانیان دەستگیر کرد و بەدەیان کەسیشیان بریندار کرد.

بەدەستپێشخەری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان(دەبەپە) و کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی(دەتەکە) بۆ لە ژێر دروشمی "بەرامبەر بە کودەتا گردبوونەوەی دیموکراتیانەی گەل" چالاکیەکی جەماوەری بەبەشداری هەزاران کەس لەبەردەم بارەگای شارەوانی شارۆچکەی قۆسەری سەر بە مێردین ئەنجامدا.

کاتێک هاوڵاتیان لە حەوشەی بارەگای شارەوانی بە دروشمی " بژی بەرخۆدانی 'یەپەسە' و بژی سەرۆک ئاپۆ پێشوازیان پەڕلەمانتاران و هاوسەرۆک فیگەن یوکسەک داغ دەکرد، لەناکاو هێزەکانی دەوڵەتی تورک بە بۆمبی دەنگی و چەک هەڵیان کوتایە سەر ئاپۆڕای جەماوەر.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەدەیان کەس بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانیش دەستگیر کران، هێزەکانی دەوڵەت ویستیان بکەونە نێو بارەگای شارەوانی بەڵام پەرلەمانتاران رێگەیان پێنەدان.

(ش ب)