لەندەن؛ فیستیڤاڵی وەرزش و کلتوری کرایە دیاری شەهیدانی مانگی گوڵان
10:45
ژنها
لەندەن - دەستپێشخەری گەنجانی ئازاد(UK) فیستیڤاڵی وەزشی و کلتوری لەندەنی ئەم ساڵی کردە دیاری بۆ شەهیدانی مانگی گوڵان.
فیستیڤاڵەکە دوێنێ بە دەستپێشخەری گەنجانی ئازاد لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە بەشداری سەدان کەس بەرێوەچوو.
فیستیڤاڵەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان "ئازاد بەرتان" ئەندامی گەنجانی ئازاد وتەیەکی پێشەکەش کرد، ئازاد وتی: "مانگی گوڵان لەلایەن رێبەر ئاپۆوە خەڵاتی شەهیدان کراوە، لەساییەی ڕەنجی ئەو هەڤاڵانەی لە مانگی گوڵان گیانیان بەخت کردوە ئەمڕۆ داستانی قارەمانی لە ناو بەرخۆدانی مێژووی کوردان دا تۆمار دەکرێت."
فیستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمیتەی ڕێکخەری فیستیڤاڵەکە، لە کەسێتی شەهیدان "چیاگەڕ باتمان (کە لە بەرخۆدانی سور وەک فەرماندەی یەپەسە تا دوا فیشەکی بەرخۆدانی کرد)، لەیلا شایلەمەز و زنار ڕاپەڕین" کرایە دیاری بۆ سەرجەم شەهیدانی مانگی گوڵان.
دوای وتەی کردنەوە پێشبڕکێ وەزشیەکان دەستی پێکرد، ٢٢ تیمی یاری تۆپی پێ بەشداریان تیادا کرد، هەروەها هەڵپەڕکێی بە جل و بەرگی فۆلکۆری کوردی ڕەنگی دایە فیستیڤاڵەکە. چەندین بەرهەم وەک هەڵپەڕکێ و یاری لەلایەن گروپی ئاشتی منداڵان پێشکەش بە منداڵان کران.
لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا کەمپینی هاوکاری کۆکردنەوە بۆ سور و جزیر دەستی پێکرد.
(ش ب)