فڕۆکە جەنگیەکان بۆردومانی نوسەیبین دەکەن

10:54

ژنها

قامیشلۆ- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکیتر بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی شارۆچکەی نوسەیبینیان کرد.

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکیتر شارۆچکەی نوسەیبینی سەر بەشاری مێردینیانن بۆردومان کرد. بۆردومانی فڕۆکەکان لە شاری قامیشلۆ دەبینرێت و دووکەڵێکی ڕەش لە نوسەیبین بەرزدەبێتەوە.

٧٢ ڕۆژە لە شارۆچکەی نوسەیبینی باکوری کوردستان بەرخۆدانێکی مەزن دژ بە هێرش و داگیرکاری سوپای تورک بەڕێوەدەچێت، هێزەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری چەتەکان نەیانتوانیوە بەرخۆدان بشکێنن بۆیە چەکی قەدەغەکراو و قورس بەرامبەر گەلی کورد بەکار دێنن.

بۆ ئەوەی ورەی سەربازانیان بەرزکەنەوە ڕۆژانەوە فەرماندەکانی سوپای تورکیا هێزەکانیان لەو هەرێمە بەسەر دەکەنەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەخستوە و بەرخۆدانی شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل لە بەرزترین ئاست بەردەوامە.

(ش ب)