ئیلهام ئەحمەد: نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا پاڵپشتى ته‌واویان راگه‌یاند
09:22
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ئیلهام ئه‌حمه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت که به‌پرسانى ئه‌مریکا نیگه‌رانن له هه‌ڵویستى تورکیا له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاواى کوردستان و له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى ئه‌مریکاش له‌سه‌ر راگه‌یاندنى سیته‌مى فیدراڵى له رۆژئاواى کوردستان ، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌کات ، ووتیان ئێمه کیشه‌مان نیه ، خه‌ڵکى سوریا چۆن به‌باشى ده‌زانن ئێوه ده‌توانن به‌و شێوه‌یه سیسەته‌که‌تان به‌رێوه‌ببه‌ن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتى (MSD) و سینه‌م محه‌مه‌د نوێنه‌رى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى رۆژئاواى کوردستان له ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ کردنى دۆخى رۆژئاواى کوردستان له ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه ، ئیلهام ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند ، چاوپێکه‌وتنه‌کانمان ئیجابى و سه‌رکه‌وتووبون.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکى MSD رایگه‌یاند که ئه‌وان له‌گه‌ڵ راوێژکارى باراک ئۆباما سه‌رۆکى گشتى ئه‌مریکا کۆبوونه‌ته‌وه و وتى : ئێمه پێمان رایگه‌یاندوون؛ دوورخستنه‌وه‌مان له پرۆسه‌ى سیاسى ، سوریا پارچه‌ده‌کات، ئێمه به راگه‌یاندنى فیدرالى رۆژئاوا ، په‌یامى سوریایه‌کى دیموکراتیمان دا ، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پارچه‌بونه‌ى هه‌یه نه‌مێنێـت. له‌و رووه‌وه ئێمه بۆهه‌موو دیالۆگ وچاوپێکه‌وتنێک ئاماده‌ین."
" ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت کورد به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کانى جنێڤ ببن"
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى به‌شدارى پێنه‌کردنى کورد له کۆبوونه‌وه‌کانى جنێڤ، رایگه‌یاند:" به‌رپرسانى ئه‌مریکا وتیان، ئێمه له‌هه‌وڵدان داین بۆ ئه‌وه‌ى کوردیش به‌شدارى ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌بکات ، پێیان ووتین، تاکه هێزى به‌کاریگه‌رى ئێستا ئێوه‌ن، به‌کورتى رایانگه‌یاند که ئێوه‌ش به‌شدارى ده‌بێت به‌شدارى ئه‌و کۆبونه‌وانه بکه‌ن ، بۆ ئه‌مه‌ش ئێستا له‌هه‌وڵدان داین."
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵویستى ئه‌مریکا له‌سه‌ر راگه‌یاندنى فیدرالى له‌رۆژئاواى کوردستان ، وتى:" وتیان ئێمه کیشه‌مان نیه ، خه‌ڵکى سوریا چۆن به‌باشى ده‌زانن ئێوه ده‌توانن به‌و شێوه‌یه سیسته‌که‌تان به‌رێوه‌ببه‌ن. فیدراڵى سیسته‌مێکى خراپ نیه. به‌ڵام با به‌یه‌که‌وه بێت. ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و مژاره له‌ته‌واوى سوریا هاوهه‌ڵویستیه‌ک هه‌بێت. ئێمه له‌دژى ئه‌وه نین."
" کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا پاڵپشتى ته‌واویان راگه‌یاند"
له‌به‌رده‌وامى ووته‌کانیدا هاوسه‌رۆکى MSD وتى:" جگه‌له چاوپێکه‌وتنه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى کۆشکى سپى ، چه‌ندین چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کرد ، له‌هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کانمان ئه‌وان ته‌ئکیدیان کرده‌وه که ده‌بێت کورد به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى ببێت ، له‌بوارى یاسایش مافى خۆپاراستنیان هه‌بێت. هه‌موویان به‌راشکاوانه پشتگیرى خۆیان بۆ دۆزى کورد و دیموکراتیبوونى سوریا راگه‌یاند، ووتیشان ، هێرشه‌کانى تورکیا و هه‌ڵویستى ئه‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر کوردان هه‌ڵه‌یه."
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتى MSD له‌باره‌ى هه‌ڵویستى ئه‌مریکا له‌سه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا ، هه‌روه‌ها هێرشى چه‌ته‌کان به‌پشتگیرى تورکیا له عه‌زاز ، عه‌فرین و حه‌له‌ب و چه‌ند شوێنێکى دیکه بۆسه‌ر رۆژئاواى کوردستان ، ووتى:" ئه‌وان ووتیان ، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستین، راشیانگه‌یاند که بۆ ئه‌وه‌ى ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بکات و هێرشه‌کان بوه‌ستن له‌هه‌وڵداندان، ووتیان ؛ ده‌بێت ده‌وڵه‌تى تورک هێرشه‌کان بوه‌ستێنێت."
(ش ب)