ڕۆژدا فەلات: بەردەوام دەبین لە پێشڕەوی

13:30

ژنها

کۆبانێ ــ فەرمانداری هێزەکانی سوریای دیموکرات "ڕۆژدا فەلات" ڕایگەیاند، کە لە 'ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی باکوری ڕەقا' دا دوو کێڵگە کە لەنیوان گوندەکانی فاتساو واستادا بوون ڕزگار کراون و وتی چەتەکانی داعش لە گوندی قەرتاجا پاک کراونەتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەڵمەتی ڕزگارکردن بەردەوامە و هێزەکانیان لەپێشڕەویدان.

"هەڵمەتی ئازادکردنی باکوری ڕەقا لە دووەمین ڕۆژدا بەردەوامە، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆن چەندین گوند ئازاد کراون، لە دووەمین ڕۆژی هەڵمەتەکەدا فەرماندەی هێزەکانی سوپای دیموکراتی "ڕۆژدا فەلات" ڕایگەیاند، کە ئۆپراسیۆنەکەیان بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی کوالیسیۆنی نێونەتەوەیی بەرێوەدەبەن. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانیان لە پێشڕەویدان و ئەمڕۆش دوو کێڵگه‌ له‌چه‌ته‌کانى داعش پاککرانه‌وه‌. ئه‌و دوو کێڵگه‌یه‌ ده‌که‌ونه‌ نێوان گونده‌کانى فاته‌سه‌ و واسته‌ که‌ ٥ کم دوورن له‌ شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا.

ڕۆژدا ڕایگەیاند: "تا ئازادکردنی ڕەقا ئەوان بەردەوام دەبن لە پێشڕەوی و بەرخۆدانی."

هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى قه‌سه‌ده‌ دوێنێ دەستیان بە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنى گونده‌کانى باکورى شارى ره‌قه‌ کردوە و تا ئێستا بە گوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی ئەو هێزە چەند گوندێکیان کۆنتڕۆڵکردەوە و هەروەها لەلایەکی دیکە مۆڵگەکانی چەتەکانی داعش لە گوندەکانی حەدریەت خەلیل، فاتس و واستایە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردومان دەکرێت.

(ش ب)