رژاک؛ توندوتیژی دژی ژنان، توندوتیژیە بەرامبەر هەموو کۆمەڵگا
09:51
ژنها
کەرکوک - رێکخراوی ژنانی ئازاد(رژاک) لە شاری کەرکوک سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئایسەل ئاڤێستا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و توندو تیژی بەرامبەر ژنان، کە تا دەچێت لە باشوری کوردستان زۆرتر دەبێت، لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا. رژاک لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: ''توندوتیژی دژی ژنان، توندوتیژیە بەرامبەر هەموو کۆمەڵگا."
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(رژاک)، لێدوانێکی سەبارەت بە کردەوەی سوتاندنی هاوسەرەکەی و سێ کچی خۆی بە بەنزین، لەلایەن پیاوێکەوە، هەروەها دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان ئایسەل ئاڤێستا ( غەزال ئاڤاناش) لەلایەن پارتیە وە لێدوانێکی دا.
ئەندامانی( رژاک) لە گەڕەکی شۆرجەی کەرکوک کۆبوونەوەو لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا ئاماژەیان بەوە دا کە توندوتیژی دژی ژنان لە ئەقڵیەتی پیاوسالاریەوە سەرچاوە دەگرێت و لە تێگەیشتنی عەشیرەتگەراییەوە پێک دێت، لە لیدوانەکەدا سەرنج ڕاکێشرایە سەر ئەوەی کە :" ژن ناموسی پیاو نیە، بەڵکو ئافرێنەرو پێشەنگی ژیانێکی ئازادو یەکسانە."
هەروەها لە لێدوانەکەی رژاک دا ئاماژە بە ڕەوشی ڕۆژنامەوان ئایسەل ئاڤێستا کرا، کە لەلایەن ئاسایشی پارتیە وە دەستگیر کراوەو ئەم سیاسەتەی پارتیان لە دژی ژنان بەتوندی شەرمەزار کراو داوای ئازادکردنی بەپەلەی ئاڤێستا کرا.
(ش ب)