ژنانى ئێزیدی: ڕفاندنى ئێمه و ئا‌ڤێستا هیچ جیاوازیه‌کى نه‌بوو
09:55
ژنها
سلێمانی- ژنانى ئێزیدى که‌مپى په‌نابه‌رانى ئاشتى له عه‌ربه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى ڕۆژنامه‌نوس غه‌زال ئاڤاناش ناسراو به (ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا) به توندى ئیدانه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق ده‌که‌ن و ده‌ڵێن؛ ده‌ستگیرکردنى ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا بیانوى شه‌ڕێکه به‌رامبه‌ر به ئێزیدیه‌کان.
"ده‌ستگیرکردنى ژنێکى ئێزدى به واتاى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕه"
له‌وباره‌یه‌وه گه‌ورێ سالح، سه‌ره‌ڕاى ئیدانه‌ى ده‌ستگیرکردنى ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا ده‌ڵێت: "پارتى به توندى ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکه‌ین ژنانى ئێزیدى ده‌ستگیر بکرێن. به چ مافێک هه‌ڤال ئایسه‌ل ده‌ستگیر ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌بوون چه‌که‌کانیان بۆ داعش جێهێشت و شه‌نگالیان فرۆشت. ئه‌گه‌ر پارتى یه‌ک کاتژمێر به‌رگرى کردبووایه، تاکێکى ئێزیدى دیل نه‌ده‌گیرا و نه‌ده‌کوژرا. هیچ مافێکیان نیه ژنێکى ئێزیدى ده‌ستگیر بکه‌ن چونکه هه‌ر پارتى بووه هۆى دیل بوون و کۆمه‌ڵکوژی یازده هه‌زار کوردى ئێزیدى و ژنى ئێزیدی. ده‌ستگیرکردنى ژنێکى ئێزیدى له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا مایه‌ى قبوڵکردن نیه، ته‌نانه‌ت شه‌ڕ و ئاڵۆزیشى لێده‌که‌وێته‌وه. بۆیه پێیان ده‌ڵێین؛ هه‌رچى زووه هه‌ڤاڵ ئایسه‌ل ئازاد بکه‌ن."
"ده‌ستگیرکردنى ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا پێشلێکردنى مافه‌کانى ژنانه"
شیرین قاسم، ژنێکیترى که‌مپى په‌نابه‌رانى ئاشتیه و ئیدانه‌ى هه‌موو ئه‌و کرداره قێزه‌ونانه‌ى پارتى ده‌کات ، ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت: "نابێت ژنانێک به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیر بکرێت، کارێکى نامرۆڤانه‌یه، دووره له مافه‌کانى ژنان و مافى مرۆڤ. ئایسه‌ل به ئه‌رکى مۆرڤایه‌تى و پیشه‌یى خۆى هه‌ڵساوه، ناکرێت که‌سێک بۆ هاوکارى لێقه‌وماوان ڕووبکاته شه‌نگال، ده‌ستگیر بکرێت." شیرین ده‌شڵێت: "داوا له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌م چیتر چاوى نه‌هه‌ماتیه‌کانى ئێزدیه‌کان دانه‌پۆشن، هاوکارى ئه‌وانه‌ى له شه‌نگال بکه‌ن. ئه‌و ئێزیدیانه‌ى له چیاى شه‌نگال مانه‌وه ئه‌وان ئێزیدى ڕه‌سه‌نن، بۆیه شایه‌سته‌ى هه‌ر شتێکن."
"هیچ جیاوازیه‌ک نیه له‌نێوان ڕفاندنى ژنانى شه‌نگال و رفاندنى ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا"
هه‌ر سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردنى ڕۆژنامه‌وان ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا، نورێ سلێمان که ژنێکى دیکه‌یه و دانیشتووى که‌مپى په‌نابه‌رانى ئاشتیه له عه‌ربه‌ت ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات: "نامانه‌وێت چیتر ژنان و کچان ئێزدى بچه‌وسێنرێنه‌وه، هیچ جیاوازى نیه له‌نێوان ئه‌و ژنانه‌ى له شه‌نگال بێسه‌روشێن کران له‌گه‌ڵ ئه‌و کرده‌وه‌ى پارتی، داواده‌که‌ین هه‌رچى زووه ئازاد بکرێت."
"مافى پارتى نیه سه‌یرى ژنانى ئێزدیش بکات"
هه‌روه‌ها کۆچه‌ر ئیبراهیم، که ژنێکیترى ئێزیدیه ده‌ستگیرکردنى ئایسه‌ل ئاڤێستاى له‌لایه‌ن پارتیه‌وه شه‌رمه‌زار کرد، کۆچه‌ر رایگه‌یاند که نابێت ژنانى ئێزدى به هیچ شێوه‌یه‌ک بخرێنه زیندان، مافى پارتى نیه سه‌یرى ژنانى ئێزدیش بکات ، ئه‌و ده‌ڵێت:" ژنێک له وڵاتێکه‌وه بێت بۆ هاوکارى کردنى گه‌له‌که‌ی، بۆ شوێنێکى پیرۆز، ده‌ستگیکردنى دووره له یاساکان بۆیه داوا ده‌که‌ین هه‌رچى زووه ڕۆژنامه‌وان ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا ئازاد بکرێت."
له ڕۆژى ١٩-٥-٢٠١٦ له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌شه‌نگاله‌وه بۆ شێخان ڕۆژنامه‌نوس ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا له‌سه‌ر ڕێگای دهۆک له‌لایه‌ن هێزێکی چه‌کداری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌و ه‌ده‌ڕفێندرێت و پاش سێ ڕۆژ ته‌سلیمی ده‌زگای سیخوڕی پاراستنی پارتی ده‌کرێت، به‌پێی زانیاریه‌کان ناوبراو له‌زیندانی پاراستنی پارتی ده‌ستیبه‌مانگرتن له‌خواردن کردوه و به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه باری ته‌ندروستی ناجێگیره و پارتی ڕێگه‌نادات هیچ که‌س چاوی پێیبکه‌وێت.
(ش ب)