لە نێویاندا بریندار و منداڵیش هەن، ٤٢ کەس لە نوسەیبین ڕزگار کران

16:14

ژنها

مێردین- ٤٢ دوو هاوڵاتی لەنێویاندا منداڵ و برینداریش هەن کە لە گەڕەکەکانی نوسەیبین دەمانەوە ئەمڕۆ لەلایەن دەزگا و ڕێکخراوە مەدەنیەکانەوە دەرهێنران.

دوای ئەوەی کۆردیناسیۆنی گشتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی سڤیل (یه‌په‌سه‌)، ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا، بڵاوی کردەوە کە هێزەکانیان لە نوسەیبین کشاندۆتەوە، هەروەها بانگەوازیشی لە ڕێکخروەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بە هانای هاوڵاتیانەوە بچن چونکە کەس لە نوسەیبین چەکی بەدەستەوە نیە تاوەکو بەرگریان لێبکات. دەزگا مەدەنیەکانیش روویان کردە نوسەیبین.

دەزگا و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و سیاسەتمەدارە کوردەکان ڕویان کردە ناو نوسەیبین و ٤٢ هاوڵاتیان لەو شارۆچکەیە ڕزگار کرد کە لەنێویاندا بریندار و منداڵیش هەن.

(ش ب)