ئاڤێستا: دوای سێ ڕۆژ مانەوەم لە خاڵی پشکنین، ڕەوانەی زیندانیان کردم
10:27
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ڕۆژنامهنوس و پێشکهشکاری کهناڵی ستێرک تیڤی،دوای ئەوەی لهلایهن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دهستبهسهرکرا و دوێنێ ئازادکرا ئایسەل رایگەیاندوە کە لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا سێ رۆژ و شەو لە خاڵی پشکنینی ئاسایش رایانگرتوە. ویستویانە دەستگیرکردنەکەی بکەنە بابەتێکی سیاسی.
لە لێدوانی تایبەتدا دەربارەی دەستگیرکردنەکەی ئاڤێستا بەئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندوە: "ئەوکاتەی لە شەنگالەوە هاتم و بەئاسایشەکانم وت من رۆژنامەنوسم، سەیری ناسنامەکەیان کردم و دواتر لەناکاو خۆم و کەلوپەلەکانمیان دەستبەسەرکرد، بەبیانوی ئەوەی کە ئاسایش ئاگادار نەبووە لەوەی کە من دەچم بۆ لالش، وتیان بەبێ رەزامەندی ئێمە هەڵسوکەوتت کردووە و پێویستە لەسەرت ئاگاداری بدەیتە ئاسایش و پێشمەرگەکان، بەتایبەت کاتێک هاتویتەتە هەرێمی شەڕەوەو لەوێوە چویتەتە ڕۆژئاوای کوردستانەوە، ئەوە دەبێت ئێمە تۆ دەستگیربکەین.
ئاڤێستا دەڵێت ویستویانە دەستگیرکردنەکەی بکەنە سیاسی و لێپرسینەوەیەکی بەرفراوانیان لەگەڵ ئەنجامداوەو وتی:"پێیان وتم کە تۆ بۆسیاسەت و کاری رێکخراویی هاتووی، بەڵام بەڵگەکانی خۆم پێشکەشکردن، لە لێپرسینەوەی یەکەمدا ویستیان روداوەکە بکەن بەسیاسی، منیش وتم من رۆژنامەنوسم و هەموو بەڵگەکانم نیشاندان، فشاریان خستەسەرم، بەڵام من بەوانم وت من بۆ خەباتێکی سیاسی نەهاتوم تەنها بۆ خەباتی رۆژنامەگەری هاتوم بۆ ئێرە، من بەوانم وت وەڵامی پرسیارەکان وەکو رۆژنامەنوسێک دەدەمەوە و وەک هیچیتر وەڵام نادەمەوە".
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئاڤێستا بەمشێوەیە باس لەشوێنی دەستگیرنەکەی دەکات: "لەکاتی دەستبەسەرکردنم سێ رۆژ و شەو لە خاڵی پشکنینی ئاسایش منیان هێشتەوە، کەسەقفی نەبوو، بەشەوان ساردبوو بە رۆژیش گەرم، سەرم ئازاری هەبوو، دواتر بردمیان بۆ بەندیخانەی ژنان و زیندانیتر لەگەڵ من هەبوون، فشاری جەستەیی لەسەرم نەبوو، تەنها فشاریی دەروونی هەبوو، بەمنیان وت، کاتێک تۆ هاتی دەبێت بەبێ ئاگاداری ئێمە نەچیتە هیچ شوێنێک، پاشان ئازادیان کردم بەڵام دۆسیەکەم بە کراوەیی ماوەتەەوە".
لەکۆتایی لیدوانەکەیدا ئایسەل ئاڤێستا ئاماژەی بەوەکرد، ئاگادارم کە هاوڕێیانم لە رۆژنامەنوسان کە پشتگیریان لەمن کرد، بۆ سوپاسی هەمویان دەکەم.
ئایسهڵ ئاڤێستا، رۆژنامهنوس و پێشکهشکاری بهرنامهی ستێرکا ژیان له تهلهفیزۆنی ستێرک، له رۆژی ١٩/ئایار لهکاتی ئامادهکاری بۆ بهرنامهیهک له شهنگال دهچێته لالش، زێدی پیرۆزی ئێزدییهکان، لهلایهن پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقهوه دهسگیرکرا و دوێنێ ئازادکرا.
(ش ب)