ژنانی قامیشلۆ: سەرکەوتن بۆ گەلی کوردە
13:13
ژنها
قامیشلۆ- لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەل، بەسەدان هاوڵاتی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشتگیری دەربڕین لە بەرخۆدانی نوسەیبین و شەرمەزار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی توکیا بۆ سەر گەلی کورد ڕوویان کردە سەر سنوری باکوری کوردستان.
ئێوارەی دوێنێ بەسەدان هاوڵاتی لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی شاری قامیشلۆ، ڕوویان کردە سەرسنوری نوسەیبینی باکوری کوردستان، بۆ پشتگیری دەربڕین لە بەرخۆدانی گەل و شەرمەزار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد.
چالاکی جەماوەری بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد، پاشان هاوڵاتیان بە دروشمەکانی "هێرشی سەر باکوری کوردستان هێرشە بۆ سەر هەرچوار پارچەی کوردستان"، " بمرێ خیانەت" و "باجیهان دڕندەی دەوڵەتی تورک ببینێت" سڵاویان لە بەرخۆدانی نوسەیبین کرد."
هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و هێزکانی پاراستنی کۆمەڵگا، ڕێوشوێنی ئەمنیان گرتبووە بەر و لە ئامادە باشیدا بوون بۆ هەر ئەگەرێکی چاوەڕوان نەکراو.
ئەو ژنانەی کە بەشداری چالاکیەکە ببوون بۆ ژنها قسەیان کرد و ڕایانگەیاند: ئێمە هیچ سنورێک ناناسین پێویست بکات هەموو دایکان چەک هەڵدەگرین و ڕوودەکەینە باکور و لەبەرامبەر هێرشە دڕندەکانی چەتەکانی ئەردۆغان دەوەستینەوە.
نەجاح یوسف، وتی: "ئێمە بۆ پشتگیری کردنی گەلەکەمان لە باکور ئەو چالاکیەمان ئەنجامدا. با دەوڵەتانی جیهانیش چیتر چاو لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک نەپۆشن، با هەر کەس گوێی لە دەنگمان بێت، بژی سەرۆک ئاپۆ."
هەروەها پەیمان دایکی ئاڵا بە توندی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر شارۆچکەی نوسەیبین و سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان شەرمەزار کرد. پەیمان وتی: "بانگەوازیم بۆ هەموو یاساناسان هەیە کە ئازارەکانی دایکانی کورد و ببیسن و گوێ بۆ دەنگی هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی سەر گەلی کورد ڕابگرن. ئێمە تامی ئازادیمان چێشتوە و هەرگیز سەر بۆ دوژمنان دانانەوێنین."لە هەرکاتێک زیاتر بەرخۆدان دەکەین. پەیمان لە کۆتایشدا وتی: "یان بەرخۆدان یان بەرخۆدان."
(ش ب)