ڕوکەن لە کۆڵانەکانی ناوچەی 'سور'دا، داوای پشیلەکەی و هاوڕێکانی دەکات
14:58
ژنها
ئامەد- هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بە تاڵان و کۆمەڵکوژی ناوچەی 'سور'ی سەر بە شاری ئامەدیان وێرانکرد، تەنانەت دەستیان لە هیچ گیاندارێک یاخود ئاژەڵێکی هاوڵاتیانیش نەپاراست ئەو وێنەی دەیبینن هی ڕوکەنی ١٢ ساڵانە، دوای ئەوەی پشیلەکەی دەکوژن، ماوەی شەش مانگە ڕۆژانە بەدوای پشیلەکەیدادەگەڕێت بەخەیاڵی ئەوەی جارێکیتر بیدۆزێتەوە، ڕوکەن دەڵێت: من بەر لە هەموو شتێک پشیلەکەم و هاوڕێکانم و کۆڵانەکانی سوری پێشانم دەوێت.
دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیانی کورد لە ناوچەی سوری شاری ئامەد نەوەستا، بەڵکو دەستی کرد بە ڕووخاندنی شوێنەوارە مێژوویەکان، شوێنە پیرۆزەکان و کوشتنی گیانلەبەرانی ئەو ناوچەیە. ڕووکەنی ١٢ ساڵان ماوەی شەش مانگە بەدوای پشیلەکەیدا دەگەڕێت و دەڵێت: پشیلەکەم زیانی بۆ کەس نەبوو بۆچی کوشتویانە؟.
ڕووکەن بەو شێوەیە باس لە دوای گەڕانەوەی بۆ ناوچەی سور دەکات: "کاتێک بڕیاری قەدەغە لەسەر سور هەڵگیرا گەڕینەوە بۆ ماڵی خۆمان، بەڵام ماڵەکەمان روخێنرابوو، بۆیە چووین بۆ ماڵێکیتر. لەو ڕۆژەوەی لەسور دەرچووین، تا ئێستا چاوم بە پشیلەکەم نەکەوتوە، لەکاتی شەڕدا چەندین جار هاتمەوە بە پۆلیس و سەربازەکانم دەوت دەمەوێت بچم پشیلەکەم بێنمەوە و دەگەڕێمەوە رێگەیان پێنەدام، هەمیشە پشیلەکەم لە خەومدا دەبینم، دەمەوێت پشیلەکەم بۆ بێننەوە."
ڕوکەن باسی لەوە کرد کە بەر لەوەی شەڕ لە ناوچەی سور ڕووبدات کۆڵانەکانی سور پڕ بوون لە گیاندار. ڕوکەن وتیشی: "هەر ڕۆژ لەگەل هاوڕێکانم دەچووین بۆ کۆڵانەکان و یاریمان دەکرد، پشیلەکەشم هەمیش لە گەڵم بوو، لەگەل ئێمە یاری دەکرد. جارێکیتر پشیلە بە خێو ناکەم، ئەگینا ئەوشیش دەکوژن."
ڕوکەن لە کۆتایشدا وتی: " ئیتر منداڵان لەماڵ دەرناچن و کەس نیە یاری لەگەڵ بکەم، من داوای گەڕانەوەی پشیلەکەم و هاوڕێکانم دەکەم لە کۆڵانی سور وەک پێشان."
(ش ب)