سلێمانی؛ بە چالاکیەک بۆ پشتیوانی لە "هەدەپە"بەڕێوەچوو
09:15
ژنها
سلێمانی - بەرامبەر بە هەڵگرتنی یاسای پارێزبەندی سەر پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان لە سلێمانی ناڕەزاییان دەربڕی.
ئێوارەی دوێنێ شەممە(٢٨-٥-٢٠١٦) لە شاری سلێمانی دژ بە هەڵگرتنی پارێز بەندی سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە، چالاکیەکی گردبوونەوە بەڕیوەچوو. چالاکیەکە لەلایەن نوێنەرایەتی و ئەندامانی هەدەپە لە سلێمانی و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(رژاک) و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانەوە ئامادەکرابوو.
لەگردبوونەوەکەدا بەیاننامەیەک لەلایەن فەخری رۆنی ئەندامی هەدەپە لە سلێمانی خوێندرایەوە، پاشان وتار لەلایەن غەریب حەسۆ نوێنەری پەیەدە لەباشوری کوردستان و حاجی ئازاد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی/ هەرێمی سلێمانی، و شێرزاد ئێزیدی نوێنەری کانتۆنەکانی رۆژئاوای لەباشوری کوردستان خوێندرانەوە.
چالاکیەکە بەدەم وتنەوەی دروشم بۆ پشتگیرکردنی هەدەپە و بەرخۆدانی باکوری کوردستان کۆتایی هات.
(ش ب)