عایشە، ئەو دایکەی کوڕەکەی لە بەرچاوی هەموو جیهان سوتێنرا

18:06

ژنها

شرناخ – دایکێکی شاری شرناخ جلوبەرگە کوردیەکانی کوڕەکەی لە ناو سەرینێکدا دەشارێتەوە بۆ ئەوەی کوڕەکەی نەکەوێتە زیندان، بەڵام زۆری نەبرد کوڕەکەی لە لە ژێرزەمینێکی جزیرە بە زیندویی سوتێنرا. ئێستاش ئەو دایکە بە جلوبەرگەکانی کوڕەکەی کە وەک یادەوەریەک بۆی ماونەتەوە دەژیت.

دایە عایشە ئەرباک، دایکی موحەرەم ئەرباکە کە لەکۆمەڵکوژی جزیردە لە ژێرزەمینە تاریک و شومەکانی جزیرە لەگەڵ سەدان کەسیتر بە زیندووی سوتێنران. ئەو دایەک جگەر سوتاوە دەڵێت: با رێگە نەدەن شوێنەوارەکانی کۆمەڵکوژی لە جزیرە بسڕنەوە.

لە جزیرەی سەر بە شاری شرناخی باکوری کوردستان، هێرش و کۆمەڵکوژی سەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە ٧٩ ڕۆژی خایاند. لە ئەنجامدا بەسەدان هاوڵاتی لە ژێڕزەمینەکاندا بە زیندووی سوتێندران و کۆمەڵکوژ کران، بەڵام تا ئێستا هیچ دادوەرێک و هیچ تیمێکی یاسایی لەسەر ئەو کۆمەڵکوژیە دەستیان بە لێکۆڵینەوە نەکردە و بەڵگەکانیان کۆنەکردۆتەوە، تەنانەت لە هەوڵی ئەوەدان هەموو شوێنەوارەکانی کۆمەڵکوژی بسڕنەوە.

موحەرەم ئەربەک یەکێک لەو سەدان کەسەیە کە لە ژێرزەمینی یەکەم و کۆمەڵکوژی یەکەمینی جزیرەدا بە چەکی ئاگرین سوتێنران. دایکی موحەڕەم بەر لەوەی کوڕەکەی شەهید بیت تاقمە جلە کوردیەکەی کوڕی لە ناو سەرینێکدا دەشارێتەوە بۆ ئەوەی لە هەر هەڵکوتانە سەرماڵانێکی هێزەکانی دەوڵەت، بەوە نازانن کە بە هەستی نەتەوەیی دەژین و زیان نەگەیین بە کوڕەکەی چونکە هەر گەنجێک بەو شێوەی دەر بکەوێت ئەوا لانی کەم ڕاپێچی گرتوخانەکان دەکرێت.

عایشە ئەربەک وتی: "لە ساڵی ١٩٩٠ یشدا کاتێک لە سەر گوندی خۆمان بووین هێزەکانی دەوڵەت بە زەبری چەک دووچاری کۆچبەریان کردین. ئەم جارەش لە کاتی هێرشەکاندا تا ٢٠ ڕۆژ لە ماڵەکانماندا دەرنەچووین، دوای ٢٠ ڕۆژ بە ناچاری ماڵەکانمان بە جێهێشت. بەڵام موحەڕەمی کوڕم لەناو بەرخۆدانی جزیرەدا مایەوە و وازی لە هەڤاڵانی نەهێنا."

عایشە دەگێڕێتەوە کە کاتێک کوڕەکەی بریندار لە ژێرزەمیندا لەگەڵ هاوڕێکانی گیری خواردوە، ئەو بەڕێگەی ڕۆژنامەوانان بانگەوازی هاوکاری لە وڵاتانی ئەوروپا کردوە بەڵام هەرکەس بە دیار مەرگی ئەو کەسانەوە وەسات تا هەموویان سوتێنران و کۆمەڵکوژ کران.

(ش ب)