پەورەردە لە دیدی ژنانەوە
09:14
ژنها
سلێمانی – ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) لە شاری سلێمانی خولێکی پەروەردەیی بۆ نزیکەی ٢٠ ژن کردۆتەوە، پەروردەی ژنان لە پێنجەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە، ئەو ژنانەی بەشداریان لە خولی پەروردە کردوە سەبارەت بە گرنگی پەروەردە بۆ ژنان و ئەو پەروەردەیەی ئەوان دەیبینن، قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"تێکۆشان بێ پەرورەردە بەش ناکات"
بەیان فەرەج ئەندامی کۆمیتەی کەسوکاری شەهیدانی 'پەکەکە' یەکێکە لە ژنانەی بەشداری ئەو خولەی پەروەردەی کردوە و بەم شێوەیە باسی لە گرنگی پەروەردە کرد: "پەروەردە زۆر گرنگە بۆ ئێمە چونکە ئێمە پەراوێز خراوین. ئەگەر بمانەوێ فکری خۆمان تێربکەین و پێشبکەوین پێویستە بەشداری ئەم خولانە ببین. من وەک خۆم سودی زۆرم لە پەروەردە بینیوە بە تایبەت لە سەر ژن و ژنۆلۆژی چونکە ئەو زانیاریانەی کە هەمان بوو بەشی تێکۆشانی ئێمەی ژنی نەدەکرد بە تایبەت ئێمە کە چالاكوانین و لە ژێر فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کار دەکەین، ئیمە وەک چۆن ئاو و هەوامان پێویستە ئاواش پەروەردەمان پێویستە، پەروەردەی ئەمرۆمان لەسەر ژن و بەتایبەتی خودی خۆمان بوە چونکە ئێمە تا فکری خۆمان پێشنەخەین ناتوانین کەسی تر بە رێکخستن بکەین. ئێمە پێویستە لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین ئینجا هەنگاو بۆ دەورو بەر بنێین، ئەو توند و تیژیەی لە کۆمەلگای ئێمەدا هەیە قەیرانێکەو هەمو جومگە کانی ژیان و هەموو بنەماکانی گرتۆتەوە بۆیە هیوادارم ئێمە ببینە پێشەنگ بۆ ژنانی باشوری کوردستان بتوانین فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لەهەمو مالێک بڵاو بکەینەوە، هەروەها رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان زۆر ماندووبوون و دەست خۆشیان لێ دەکەم بۆ رێکخستنی ئەم خولەی پەروەردە."
"دەمانەوێت بە پەروەردە ببین بە پێشەنگ"
هەروەها رەیان عەلی، کە لە دەڤەری گەرمیان بەشداربووە لەو بارەیەوە وتی: "ئەم پەروەردەیە زۆر سودی هەبوو بۆم، داوام بۆ ئەو کچانەی کە ناتوانن بەشداربن لە پەروەردەکانا ئەوەیە کە ئیتر لە ژێر ئەقلیەتی پیاوسالاریدا نەمێنن و رێگە نەدەن بە سەریان زاڵ بێت و ڕاوبۆچوونی خۆیان دەرببڕن و ببن بە کەسێکی ئازاد. ناتوانن ئەو بەهرەیەی کە هەیانە بیخەنەڕوو. هیوادارم پەرە بە خولی لەو شێوەیە بدرێت و بەردەوام بن. دەبێت ژنان زیاتر بەشداری پەروەردە ببن، هەروەها ئەوەی لە توانامدا بێت ئەیکەین تاوەکو ببین بە پێشەنگ بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن بێنە ناو پەروەردەو چالاکی، چونکە ژنان زۆر پێویستیان بە رێکخستنەو پێویستیان بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە، پەیامم بۆ ئەو کچە گەنجانەی کە لە چوار چێوەی ئەقلیەتی پیاو سالاری ماونەتەوە ئەوەیە کە ئێمە گەنجی ئەم ولاتەین پێوێستە خەباتی بۆ بکەین داهاتوی خۆمان دیاری کەین."
"پەروەردە ژن دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر ڕاستی خۆی"
لەلای خۆشیەوە ژینۆ کەریم ئەندامی بەڕێوەبەری (رژاک) لە شاری سلێمانی کە بەشداری لەو خولەی پەروەردە کردوە بەو شێوەیە باسی لە گرنگی پەروەردە کرد: "وەک چۆن نان و ئاو و پێویستە بۆ مرۆڤ، وەک چۆن هەتاو پێویستە بۆ ڕوەک، ئاواش پەروەردە پێویستە بۆ ئێمە بە تایبەت ژنان، چونکە پەروەردەکانمان زیاتر لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنانە ئەویش بەڕێگەی "ژنۆلۆژی"، لەبەر ئەوە زۆر گرنگە کە ئێمە هەستاوین بە ساز دانی ئەو خولەی پەروەردە و سودێکی باشمان لێ بینیوە و بە بەردەوامی ئەو وانانەی کە خوێندومانە قسەی لەسەر ئەکەین هەم هەلسەنگاندنی کەسایەتی هەم ئەو کەم وکوڕیانەی کە لە کەسایەتیمانا هەیە و هەمیش ئەو گرفتانەی کە رووبەڕووی ژن دەبێتەوە. بۆیە دەمانەوێت خۆمان لەو لایەنەوە قوڵ بکەینەوە کە مەسەلەی زانستی ژنە، بۆئەوەی بتوانین ئەو شیکاریانەی لەسەر ژن دەیخەینە ڕوو، ئەنجامێکی هەبێت. ئێمە زیاتر پەرە بەو لایەنانە دەدەین کە ژنان لە ڕوی فکرەوە پێش بکەون. ئێمە دەمانەوێت ژنان بگەرێنەنەوە بۆ راستینەی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ مێژووی خۆیان بۆ سەرەتای مرۆڤایەتی و دایکایەتی. ژن ئەو هەموو نرخەی بەرهەم هێناوە، دەبینین ئەمرۆ دنیای سەرمایەداری خۆی لەسەری گەورە کردوە و پەرەی بە شتە تەکنیکیەکانی خۆی داوە. پەرەی بە هەموو ئەو لایەنانە داوە کە ئەمرۆ بە دەست کەوتی خۆیی دەبینێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێمە گەشتوین بەو راستیەی کە ئەو دەستکەوتانەی کە ئەمرۆ دنیای سەرمایەداری وا پیشانی دەدات کە خۆی پێشیخستوە یان پیاو پێشیخستوە بە راستی بەرهەمی خوڵقکاری ژنە، ژن لە مێژوودا هەستاوە بە کەشفکردنی و بە خولقاندن. ژن ڕۆڵی هەیە لە پەروەردە کردنی هەمو تاکەکانی کۆمەلگە چونکە ژن هێزێکی شاراوەی چەند هەزار ساڵە لە ناخیدا هەیە. جیاوازی نێوان ژن لە کاتی سەرمایە داری و کاتی دەولەت ئەوەیە کە لەم سەردەمەدا هەر بیر و فەلسەفە و ئاینێک هاتوە ژنی تێدا نەبووە بەلام لە زانستی ژنۆلۆژی دا هەموو شتەکان سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ هێزو خولقاندنی ژن لە سەرەتای مێژوودا لە قۆناغی کشتوکالی و قۆناغی بە کۆمەڵ بووندا هەموو شتەکان لە دەوری ژن کۆ بونەتەوە."
"پەروەردە چێژێکی ڕۆحی دەبەخشێت"
نەرمین کەریم ئەندامی ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستانیش سەبارەت بەم خولەی پەروەردە وتی: "پەروەردە گرنگی زۆری هەیە ئەوەی نەیەتە پەروەردە لە مانای ژیان تێ ناگات و پێم وایە پەروەردە لە شوێنێکی تاریکیەوە رێی روناکی نیشان دەدات. پەروەردە بۆ هەرکەسێک تەنانەت بۆ سەۆرۆکێکیش پێویستە، بەلام زیاتر لە هەر کەس بۆ ژن پێویستە تاوەکو راستینەی خۆمان بزانین و بگەڕێینەوە سەر حەقیقەتی خۆمان. پەروەردە چێژێکی رۆحی و فکریمان پێ ئەبەخشێت و دەمانگەیەنێتە لوتکە، فێرمان دەکات کە لە هەرکوێیەک کۆیلایەتی هەبێت لە دژی بوەستینەوە."
"لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا ژن پیرۆزە"
تارا لوقمان بەشداربوێکی تری خولی پەروەردەیە ئەویش بەوشێوەیە باسی لە گرنگی خولەکەیان کرد: "لە راستیدا من سەرەتا کاتێک هاتمە رەژاک بۆ پەروەردە هەستم بە ترسێکی زۆر کرد چونکە بە درێژای ژیانم وەک کەسێکی کەم وەک ئەوەی تەنها بۆ تێر کردنی خواستەکانی پیاو و کاری مالەوەو خستنەوەی منداڵ و بەخێو کردنی کرا بم بەلام کاتێک چومە پەروەردەکە هەستم بە راستینەی خۆم کرد لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دا هەستم بەوە کرد کە ژن پیرۆزەو خولقێنەری مێژووی مرۆڤایەتیە بەراستی هەستەکانم ئەوەندە مەزنە بە وشە ناتوانم ئاماژەی پێ بکەم. هیوا دارم هەر ژنێکی ئەم دنیایە بێتەوە سەر خۆی، خۆی بە رێکخستن بکات و بە شتی لاوەکی خۆی خەریک نەکات."
(ش ب)