نەوال دایکی خۆی لە وێنەکان دەبینێت
09:18
ژنها
وان- رەمزیە، ئەو ژنە بوو کە لە ١٩ مانگی نیساندا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، خەسوی ڕەمزیە دەلێت کە کچکەی ڕەمزیە دایکی لە وێنەکان دەناسێتەوە.
لە ١٩-٤-٢٠١٦دا هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر ڕێگای نێوان ئەرموش و وان لە باکوری کوردستان ژنێکی دووگیانیان بەناوی ڕەمزیە بۆر دایە بەردەست رێژی گولـلە و دوای ئەوەی منداڵەکەی بە نەشتەرگەری دەرهێنرا و دوای ٢٨ڕۆژ برینداری گیانی لەدەستدا.
قیمەتی خەسوی ڕەمزیە باس لەوە دەکات کە رەمزیە بۆ ئەوەی کۆرپەکەی نەمرێت ٢٨ ڕۆژ شەڕی لەگەڵ مەرگدا کردوە و قیەمەت وتی: "رەمزیە هەزار خەیاڵی هەبوو بۆ کۆرپەلەکەی، خۆی ئامادە دەکرد دایکایەتی بۆ بکات، بەڵام کۆرپەلەکەی کە ناومان ناوە "نەوال" ئامێزی دایکی نەبینی و دایکیشی لە وێنەکاندا دەبینێت."
قیەمەت ئاماژەی بەوەش دا کە دەوڵەت هیچیان بۆ نەوال نەهێشتۆتەوە، هەروەها بەو شێوەیە باسی لە ڕەمزیە کرد: "ڕەمزیە ژنێکی بە ڕیز بوو، هەموومان خۆشمان دەویست چونکە ئەو زیانی بۆ کەس نەبوو. چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کۆرپەلەکەی ببێت، جلوبەرگی بۆ ئامادە کردبوو، بەڵام دەوڵەتی تورک وەک چۆن هەزاران دایکی جگەر سوتاو کرد هەزاران ڕۆڵەشی بێ دایک و باوک کردوە و هیچیان بۆ نەوالی بچکۆڵە نەهێشتەوە."
(ش ب)