لە ڕۆبۆسکی کۆمەڵکوژیەکی تر ئەنجامدرا

09:20

ژنها

شرناخ- فه‌رهاد ئه‌نجوو په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په‌ له‌ شرناخ رایگه‌یاند، که‌ له‌ئه‌نجامى تۆپبارانه‌که‌ى شه‌وى رابردووى سوپاى تورک له‌دژى گونده‌کانى رۆبۆسکى هاوڵاتیه‌ک شه‌هیدبوو و ٥که‌سی دیکه‌ش برینداربون.

له‌باره‌ى تۆپبارانه‌که‌ى شه‌وى رابردووى سوپاى تورک له‌دژى چه‌ند گوندێکى رۆبۆسکى سه‌ربه‌ شرناخ ، فه‌رهاد ئه‌نجوو په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په‌ له‌شرناخ رایگه‌یاند که‌ تۆپبارانه‌که‌ شه‌وى رابردوو له‌لایه‌ن سوپاى تورک ئه‌نجامدراوه‌ و وتى:" ١٥ گوند ده‌که‌ونه‌ ئه‌و هه‌رێمانه‌ى له‌لایه‌ن سوپاى تورک تۆپباران کراون و تیایدا پێنج که‌س برینداربوون و هاوڵاتیه‌کیش به‌ناوى وه‌دات ئه‌نجوو شه‌هیدبووه‌."

فه‌رهاد ئه‌نجوو ،ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه‌ که‌ برینى هه‌ندێک له‌ برینداره‌کان سه‌خته‌. تائێستاش هیچ ده‌زگایه‌کى ئه‌منى ده‌وڵه‌تى تورک له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوانى نه‌داوه‌.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە لە ٢٨-١١-٢٠١١دا هێزەکانی دەوڵەتی تورک ڕۆبۆسکیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٣٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا بوو.

(ش ب)