'HPC- ژن' لە جموجۆڵدایە
14:22
شیندا عەبدوڵا/ ژنها
دربێسیە- فەرماندەی (–HPC ژن) لە شاری دربێسیە حەنیفە ئەحمەد ئاماژەی بەوەدەکات کە هەر دێت بەشدار بوونی ژن زیاتر دەبێت و وتی: ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ژن زیاتر هەستیان بە گرنگی پاراستنی جەوهەری کردووە. ئەو فەرماندەیە هەنگاوی پاراستنی جەوهەری بە هەنگاوێکی گەورە دانا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە نیشانەی تێگەشتنی ژنە لە بواری بەرگری کردندا.
نزیکەی ساڵێکە گەلی رۆژئاوای کوردستان خۆی لە چوارچێوەی پاراستنی جەوهەری و لە ژێر چەتری HPC بە رێکخستن دەکات. بە هەزاران گەنج، پیر، ژن و ئەندامانی رێکخستن بە شێوازێکی دڵخوازی بەشداری HPC بوون. بەشداربونی ژنان هەر دەچێت زیاتر دەبێت. حەنیفە ئەحمەد فەرماندەی(HPC- ژن) ڕادەگەیەنێت کە لەبەر ئەوەی پێویستی بەرێکخستن کردنی ژن بە شێوەیەکی سەربەخۆ هەبوو، ئەوان (HPC- ژن)یان دامەزراند. حەنیفە وتی: "لە شاری دربێسیە بە ناوی شەهید ژیان دربێسیە لە ٤ی گولان ناوەندی خۆمان کردەوە. ناوەندەکەمان لە کاتژمێر ٨ هەتا ٢ی دوای نیوەرۆ کراوەیە. ئێستا لە شارۆچکەکەدا ٢٦ ژن لە ناوەندی شارۆچکە و گوندەکان جێی خۆیان دەگرن لە (HPC- ژن)دا. لە ناوەندەکەمان ژنی تەمەن گەورەو ژنی گەنجیش هەیە.
حەنیفە ئاماژەی بەوەش کە (HPC– ژن) بەقەدەر گرنگی دانی بە پەروەردەی لەشکری وپاراستنی رەوا، شوێنێکی تایبەت بۆ پەروەردەی زمان و بیردۆزی داناوە ناوبراو وتیشی: "رۆژی کاتژمێرێک ئێمە پەروەردەی زمان دەدەین. پەروەرەی بیردۆزیمان دەربارەی مێژووی ژنە و تێگەشتنی ژنە." حەنیفە ئەرکی (HPC –ژن) بەو شێوەیە دەخاتە ڕوو"ئێمە ئێوارە دێینەدەر لە پەروەردە و لە ناو شار و گوندەکان ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین. ئێمە هەموو هێزی ئاسایشی شار بەشداری لە پاراستنی شار دەکەین. هەروەها کاتێک رێپێوان یان خۆپیشاندان دروست دەبێت ئەرکی پاراستنی ئاسایشی جەماوەر دەگرینە ئەستۆ. لە کاتی شەردا (HPC –ژن) لە هەلمەتەکاندا جێگەی خۆی دەگرێت و چالاکانە بەشداری زۆرێک لەشەڕەکانیشمان کردوە."
حەنیفە سەرنجی ڕاکێشایە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی کە ژن رووبەرووی دەبێتەوە چارەسەر دەکرێن و ئەو توندوتیژییانە دەکرێت(HPC –ژن) ڕۆلێکی سەرەکی هەیە، ناوبراو درێژەی بە قسەکانیدا: "ئێمە وەک (HPC- ژن) پاراستنی ژنان بە گرنگ دەبینین، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ژن لە ژێر فشار دایە، تا ئێستا لە ناوەندەکەمان ٢٠ کێشەی ژنانمان گرۆتە دەست و بە چارەسەرکردنیانەوە خەریک بووین بووین و بۆ دادگای گەلمان ناردون."
حەنیفە ئەحمەد لەکۆتایشدا دەستنیشان کرد ژنان بە خواستێکی زۆریان بۆ بەشداریکردنی (HPC- ژن) هەیە و وتی: "خواستی زۆری ژنان بۆ بەشداری کردن لە گەورەی ژنان بۆHPC ژن هەیە، پێش پاراستنی خاک و وڵات تەنها کاری پیاوان لە شەرڤانان دەبینرا. بەلام دە رێگە (HPC–ژن) ئێمە ئەو بیرکردنەوەیەمان گۆڕی، ئێمە بە رێگەی(HPC- ژن) هەم خاکەکەمان هەمیش ژنان دەپارێزین، بیری ئێمە گەورەیە."
(ش ب)