"کۆمەڵکوژیەکەی شەوی ڕابردووی ڕۆبۆسکی لە هەمان شوێن و کاتدا پێکهات"
15:56
ژنها
شرناخ – دایکی وەدات ئەنجۆ کە کوڕەکەی لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ٢٠١١دا گیانی لەدەستداوە دەڵێت: لە هەمان کاتژمێردا و لە هەمان شوێن و وەک هەمان جار، جارێکیتر زامێکیتریان لە جەستەی ڕۆبۆسکی کردەوە. ئەوانەی جارێکیتر کوژران دیسان هەمانن و ئەوانەی کوشتیان هەر هی جارانن.
ئاسمان ئەنجۆ دایکی شەهیدا وەدات ئەنجۆ وتی: "لە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو دیسان گەنجێک بە ناوی "وەدات" کە لەتەمەنی کوڕەکەشم دابوو شەهید بووە، لەو شوێنەی کوڕەکەمیان لێ کوشت شەوی ڕابردوو لە هەمان شوێن و هەمان کاتژمێردا"وەدات"ێکیتریان کوشت."
لە شەوی ٢٨-١١-٢٠١١دا چوار فرۆکە ی جەنگی تورکیا بۆردومانی کۆمەڵێک خەڵکی مەدەنی کاسبکاری سەر سنوری کرد لە گوندی ڕۆبۆسکی ناوچەی قەلابانی شرناخ ،کە بوە هۆی شەهید کردنی ٣٤ کەس . هاوکات شەوی ڕابردوو ١٥ گوند کە دهکهونه ئهو ههرێمە لهلایهن سوپاى تورک تۆپباران کراون و تیایدا پێنج کهس برینداربوون و هاوڵاتیهکیش بهناوى وهدات ئهنجوو شههیدبووه."
(ش ب)