"لە پەرلەماندا کار بۆ لەنێوبردنی دەسکەوتەکانی ژنان دەکەن"

10:31

ژنها

ئامەد – وتەبێژی کۆنگرەی ژنانی ئازاد، ڕایگەیاند کە حکومەتی (ئاکەپە) لە ژێڕ ناوی پاراستنی خێزان هەوڵ دەدات دەست بنێتە دەسکەوتەکانی ژنان.

دەسەڵاتی حکومەتی "ئاکەپە" لە ژێر ناوی پاراستنی خێزندا ژنان ڕووبەڕووی مردن و منداڵان ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەکاتەوە. لەناو چواردە ساڵی حکومڕانی ئەو پارتە لە تورکیا بە هەزاران ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی و بە هەزاران ژن بە شێوەی دڕندانە کوژراون.

دواین بەرهەمی ئەو سیاسەتەش ڕاپۆرتی "دەستەی جیابوونەوە" ناو پەڕلەمانی تورکیایە کە ئاماژە بە ڕێگرتن لە بەردەم جیابوونەوەی ژن و پیاو دەکرێت.

ئایلا ئاکات ئاتا، وتە بێژی کۆنگرەی ژنانی ئازاد(کەژەئا) سەبارەت بە ڕاپۆرتی "کۆمسیۆنی جیابوونەوە"ی ناو پەرلەمانی تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی و ئەنجامنامەی ڕاپۆرتەکەی وەک هۆکارێک بۆ هەڵوەشانەوەو چەواشە کردنی خێزان ناودێڕ کرد.

ئایلا ئاکات ئاتا ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتی کۆمسیۆن دوورە لە کێشە بنەڕەتیەکان و راستی دۆخی ژنان، هەروەها وجەختیشی کردەوە: "ئەو کۆمسیۆنە وەک کۆمسیۆنی جیابوونەوە خێزانی بەناو دەکرێت و کاردەکات لەسەر بابەتەکانی نێو خێزان . بێ گومان ئەوەی وەک ئەنجامیش دەرکەوت ئامانج چەواشە کردن و دابڕاندنی خێزانەکانە لە ڕاستیە کۆمەڵایەتیەکان."

وتەبێژی کۆنگرەی ژنانی ئازاد وتی: "لە ناو پەڕلەماندا ئەو دەستەیە لە جیاتی ئەوەی باس لە کێشە و گرفتە چەقبەستوەکانی کۆمەڵگا و ژنان بکات باسی چۆنێتی پتەو کردنی دەزگای خێزان دەکات. هەڵبەت لەناو پەڕلەمانیشدا هەندێک پارت بەتایبەتیش (هەدەپە) بابەتی جیابوونەوەی خێزنی وەک ئەنجامی توندوتیژی هەڵدەسەنگێنێت و بەو شێوەیە لەبەرامبەری دەوەستێتەوە و پەرە بە تێکۆشان دەدەن."

ناوبراو باسیشی لەوە کرد کە لە سەدا٩٠%ی ژنانی ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی دەبنەوە و سکاڵائیان هەیە داوای جیابوونەوە دەکەن، بۆیە نابێت لەناو پەرلەمان یاسایەک بۆ ملکەچ بوون و بە کۆیلە کردنی ژنان پێشبخرێت و ناوی لێبنرێت یاسای پتەو کردنی خێزان.

ئایلا ئاکات ئاتا وتەبێژی کاتی کۆنگرەی ژنانی ئازاد، لەبەشێکیتری هەڵسەنگاندنەکانی سەرنجی ڕاکێشایە سەر هەوڵوێستی خۆیان و وتیشی: "پێویستە ئێمە پارێزگاری بکەین لەو دەسکەوتانەی بەر دەستمانن و بە تێکۆشانی ساڵان بە دەستخراون، چونکە ئامانجی ئەو جۆرە بڕیارانە دەست بەسەر داگرتنی لەنێوبردنی دەسکەوتەکانی ژنانە."

(ش ب)