گروپی منداڵانی سۆلین ئەمڕۆ ئاهەنگێک ساز دەکەن
09:12
حوزەیران
1
/ 2016
ژنها
سلێمانی – ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی منداڵانە، بەو بۆنەیەوە منداڵانی گروپی سۆلین، بۆ پیرۆز کردنی ئەم ڕۆژە، کاتژمێر پێنج-ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەکی قالاوەی شاری سلێمانی ئاهەنگێک بۆ ئەو ڕۆژە ساز دەکەن.
منداڵانی گروپی سۆلین لە کاتی پرۆڤە کردندا باسیان لەوەکرد کە ئەوان نزیکەی دوو حەفتەیە پڕۆڤە لە سەر پێشکەش کرنی چەند بەرهەمێک دەکەن وەک شانۆ، هەڵپەڕکێ و گۆرانی.
ئاهەنگەکە لەلایەن (کۆمەڵەی کەلتور و هونەری) و بە هاوکاری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ساز دەکرێت.
منداڵانی باشوری کوردستان سەرەڕای نەبوونی خوێندنێکی ڕێکوپێک و گوزەرانی خراپیان بە گەرمی پێشوازی لەو ڕۆژە دەکەن.
(ش ب)