ژنانی عەفرین: هەڵمەتی ئازادکردنی ڕەقا مژدەی ڕزگاربوونی ژنانە

09:38

فیدان ڕێزان/ ژنها

عەفرین- هەڵمەتی ئازادکردنی باکوری شاری ڕەقا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیەوە، جێگەی خۆشحاڵی ژنانە، ژنانی کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایانگەیاند کە ئەوان ئەو هەڵمەتە وەک مژدی ڕزگارکردنی ژنان دەبینن.

هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە ٢٤ ی ئایارەوە دەستیان بە هەڵمەتی ئازادکردنی باکوری ڕەقا کردوە و لە نۆیەمین ڕۆژیدا ئەم هەڵمەتە بە سەرکەوتووی بەردەوامە.

ژنانی کانتۆنی عەفرین و هەرێمی ئەلشەهبا(کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی داعش بوون) خۆشحاڵی خۆیان هێنایە زمان بۆ ئەم هەڵمەتە.

حەنان عوسمان لەوبارەیەوە وتی: "هەڵمەتی ئازادکردنی شاری ڕەقا بەردەوامە و هێزەکانی (هەسەدە)لە پێشڕەوی دان و چەندین گوند کۆنتڕۆلکراونەتەوە. هیوادارین کە بە زووترین کات ڕەقا لە چەتەکانی داعش پاکبکرێتەوە. چۆن (هەسەدە) هەرێمی ئەلشەهبایان ئازادکردن هیوامان وایە گەلانی ڕەقاش لەسەر دەستی هێزکانی سوریای دیموکرات ئازاد بکرێن."

شیرین عەلۆ ژنێکی هەرێمی ئەلشەهبایە و بەو شێوەیە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی: "ئێستا نۆرەی ڕەقایە کە بکرێتە دۆزەخی دوژمنانی مرۆڤایەتی و ژنان. چاوەڕوانی سەرکەوتنین لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی و بە هیوای ئازادکردنی ژنانی دیلین."

سەلوا خەلیل ژنێکیترە و بە وتەی داعش لە جیهان وەدەر دەنێین دەستی بە قسەکانی کردو وتیشی: "هەڵمەتە یەک لەدوای یەکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی پیشانی دا کە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان گەلانی کورد، سریان، ئاشوری، تورکمان و عەرەبدا. (هەسەدە)سەلماندی کە تاکە هێزە بۆ دیارکردنی چارەنوسی سوریای و کۆتایی هێنان بە شەڕ و خوێن ڕشتن. ئەم هەڵمەتەی لە باکوری ڕەقاش دەستپێکراوە مژدەی ئازادکردنی ژنان دەگەیەنێت."

(ش ب)