لە گەڕەکێکی هەژارشین رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز کرا
09:15
ژنها
سلێمانی - بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە، ئاهەنگێک بۆ منداڵانی گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژارنشینی شاری سلێمانی ڕێکخرا، کە تیایدا به چەند چالاکییەکی شانۆیی و گۆرانی و هەڵپەڕکێ و دابه‌شکردنی دیاری بەسەر منداڵاندا یادەکه بەرز راگیرا.
ئێوارەی دوێنێ لە پارکێکی گەڕەکی قالاوای شاری سلێمانی، که گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژارنشینه، لەلایەن دەزگای چاند و هونەری شەهید سەرحەد و بە هاوکاری تەڤگەری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان ئاهەنگێک بۆ منداڵانی گه‌ڕه‌که‌که ڕێکخرا.
له ئاهه‌نگه‌که‌دا، بەسەدان منداڵ و دایک و باوکانیان بەشداریان کرد و بە جۆشێکی گەرمەوە بەڕێوەچوو.
گروپی سۆلین چەند بە پێشکەش کردنی چەند بەرهەمێکی وەک وەک نمایش‌کردنی شانۆیی، گۆرانی و هەڵپەڕکێ پێسکەش کرد.
هەروەها لە کۆتایشدا دیاری به‌سه‌ر منداڵاندا دابەشکران.
(ش ب)