ژنانی بورندی بە دروستکردنی کەرستەی قوڕین ژیانیان دەگوزەرێنن
10:29
ژنها
ناوەندەی هەواڵ – بە هۆی قەیرانی سیاسی لە وڵاتەکەیاندا ژمارەیەک زۆری هاوڵاتیانی کۆماری بوروندی دوچاری کۆچبەری بوونەتەوە، ئەو کۆچبەرانەش زۆربەیان لە ژنان و منداڵان پێکدێن و ڕوویان لە کۆماری دیموکراتی کۆنغۆی کردووە.
ئەو ژنانەی کە لە کەمپەکان کۆنغۆی دەمێننەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان سۆباو کەرستەی قوڕین دروست دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵی (Unwomen.org) لە شاری بوجومبورا پایتەختی وڵاتی بوروندی بە هۆی قەیرانی سیاسی بە هەزاران هاوڵاتی دوچاری کۆچبەری هاتون و ڕوویان کردۆتە وکۆماری کۆنغۆی. هاوڵاتیان لە کەمپی پەنابەرانی (لوسەندا) نیشتەجێ کراون و تا ئێستا ژمارەی پەنابەران گەشتۆتە ١٦٠٠٠ پەنابەر لەو کامپەدا.
ڕۆژانە بە هەزاران هاوڵاتی پەنابەر سەردانی ناوەندی (سافە هاڤەن) دەکەن کە لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بۆ پەنابەران کراوەتەوە.
لەناو ئەو هاوڵاتیانەدا ژمارەیەکی زۆریان ژنان و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان دەستیان کردوە بە کرێکاری و پیشەی دروستکردنی.
یەکێک لەو ژنانە لوسیای ٣٢ ساڵانە کە دایکی ٨ منداڵە، هاوژینی لوسیا لە ساڵی ٢٠١٥ وە بە هۆی کێشەیەی سیاسیەوە دەستگیر کراوە. لوسیا لە کەمپی پەنابەران ڕۆژانە کرێکاری دەکات و دەڵێت: دروستکردنی سۆپای قوڕین کارێکی باشە و زیانمان پێناگەیەنێت، هەرچەند سەختیش بێت بەڵام باشترە لەوەی منداڵانمان لە برسان بمرن."
ڕۆژانە ژنان بە کارو پیشەی خۆیانەوە خەریکن، زۆربەی کارەکانیشیان پیشەی دروستکردنی کەلوپەلی قوڕینن.
(ش ب)