هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج دەستی پێکرد

10:54

ژنها

کۆبانێ – ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازی منبج ڕایگەیاند: کە له‌دوو قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیان کردوە بە هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج، شه‌ڕڤانان تائێستا گورزى سه‌ختیان له‌چه‌ته‌کان داوه‌ و به‌رده‌وام له‌ پێشره‌وی کردن .

ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ ئه‌مرۆ به‌ره‌و رزگارکردنى شارى منبیج ده‌ستى پێکرد و قۆڵى یه‌که‌م له‌ باشورى به‌نداوى تشرین و قۆڵى دووه‌میش له‌ باکوورى رۆژئاواى به‌نداوى تشرین ده‌ستیپێکردووه‌. له‌ژێر چه‌ترى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى شارى منبیج ، چوار گروپى سه‌ربازى به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ بونه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌و گروپانه‌ش خه‌ڵکى شارى منبیجن.

شه‌ڕڤانان به‌دڵخۆشیه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نن که‌ له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا مژده‌ى ئازادکردنى شارى منبیج راده‌گه‌یه‌نن و یه‌کێک له‌ شه‌رڤانان که‌ خه‌ڵکى شارى منبیجه‌ و ناوى جاسم سه‌لومه‌، ده‌ڵێت:" ئه‌مرۆ زۆر دڵخۆشم که‌ به‌شدارى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌بوومه‌ و شاره‌که‌م له‌ چه‌ته‌کانى داعش پاکده‌کرێته‌وه‌ ، بانگه‌وازى له‌ گه‌له‌که‌م ده‌که‌م له‌ منبیج چاوه‌ڕوانى مژده‌ى ئازادکردن بن."

شه‌ڕڤانان له‌ئێستادا به‌ره‌و گرده‌ ستراتیجیه‌کانى ده‌وروبه‌رى گوندى مسته‌فا حه‌مید ده‌چن و چه‌ته‌کانى داعش له‌گونده‌که‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ تۆپ و هاوه‌ن رێگه‌ به‌ پێشره‌وى شه‌ڕڤانان بگرن. له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ شه‌ڕڤانان به‌چه‌کى قورس بنکه‌ و باره‌گاکانى چه‌ته‌کانى داعش تۆپباران ده‌که‌ن.

شیار محه‌مه‌د یه‌کێک له‌ فه‌رماندارانى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادکردنى منبیج ، رایگه‌یاند که‌ گرنگى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ئازادکردنى ته‌واوى شارى منبیج و گونده‌کانى ده‌وروبه‌ریه‌تى له‌چه‌ته‌کانى داعش و رزگارکردنى خه‌ڵکه‌ له‌و زوڵمه‌ى چه‌ته‌کان.

شه‌ڕڤانان تائێستا له‌ قۆڵه‌وه‌ له‌پێشره‌ویدان و له‌قۆڵى یه‌که‌میشه‌وه‌ ١٠ کم پێشره‌ویان کردووه‌. هه‌روه‌ها گوندى حه‌لول ، تلهێرش و سیکواى گه‌مارۆ دراون .

شاری منبج سەر بە پارێزگای حەلەب، دەکەوێتە ٣٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، ژمارەیەکی زۆری کورد و زۆربەی پێکهاتەکانی سوریا لە خۆوە دەگرێت.

(ش ب)