دوکاندارانی ژن خاوەن بانگەشەی مەزنن

09:16

ژنها

گرکێ لەگێ ــ بازاڕی شاری گرکێ لەگێ بەبەشدار بوونی ژنان ڕەنگێکی نوێی گرتووە، دوکاندارە ژنەکانی شار ڕایانگەیاند کە ئەوان بە ئامانجی گۆڕینی بازاڕ خەبات دەکەن و وتیان :" ئێمە بە بانگەشەی گۆڕینی بازاڕ کار دەکەین ."

لە ڕۆژئاوای کوردستان ژنان بە بانگەشەی گۆڕینی هۆشیاری کۆمەڵگا ژیانێکی نوێ بونیاد دەنێن. لە شارۆچکەی گرکێ لەگێ-ی کانتۆنی جزیرە دوکاندارانی ژن دەستنیشانیان کرد کە ئەوان بانگەشەی گۆڕینی بازاڕ دەکەن و لەسەر ئەو بنەمایە کار دەکەن، ئەو ژنانە وتیان :'' ئامانج گۆڕینی ژیان و ئەقڵیەتی کۆمەڵگای ڕەگەزپەرستە." یەکێک لە دوکاندارەکان ڕۆژدا ساڵح-ە، ڕۆژدا لە دوکانێکی فرۆشتنی جل و بەگی ژناندا کار دەکات، ڕۆژدا بازرگانی و دوکانداری وەکو ئەڵقەیەکی ژیان دەبینیت و دەڵێ " دەبێ ژنان زۆرتر لە بازاڕدا کار بکەن و زیهنیەتی سەردەستی بگۆڕن."

"کاپیتالیزم ئەو شتەی دەیسەپێنی لە بازاڕدا پێشکەش دەکرێت"
ڕۆژدا دەستنیشانی کرد کە چەمکی بازاڕ بەهەڵە پێناسە کراوەو وەها بەردەوام بوو :'' سەرەتا من بە گرنگی دەزانم کە ژنان لە کاری بازرگانی و ئابوریدا هەبن. بۆیە گۆڕین و لەنوێوە بەدەست گرتنەوەی بازاڕیش بۆ ئێمە گرنگە، بۆ نمونە کاری دەستی زۆر نرخی پێنادریت، زۆرتر خەڵک حەزی لە شتی تەکنیکی و ئامادەیە، ئەگەر ژنان بتوانن کارە دەستیەکانیان زۆرتر بخەنە بازاڕەوە، ئەو هەندێک گۆڕان کاری دروست دەبێت. هەروەها ئەو جلانەی کە لە کارگەکاندا دروست دەکرێن زۆرتر لەسەر مۆدێلە و بە ڕەنگاو ڕەنگی دێنە بازار و هەمووی لەسەر کەلتوری ئەوروپیە. کەمتر شتێک دەبینی کە ناوی ڕۆژهەڵاتی ناوینی لەسەر بێت. کاپیتالیزم ئەو شتەی دەیسەپینیت لە بازاڕدا پێشکەش دەکرێن. جلی کوردیشیان هەنێک مۆدێرنیزە کردووە، بۆیە پیویستە ئەوە ببینرێت. بەڵام دواجار ئێمە لە بازاڕین و کارکانی خۆمان بە جدیەت، خۆشەویستی و ڕێزەوە بۆ کۆمەڵگا پێک دەهێنین." ڕۆژدا لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ژنان پەیوەندیەکی توندو تۆڵ و مەزنیان بەوانەوە هەیە.

"ئێمە هەنگاوی سەرەتامان هاوێشتووە بەڵام ڕێگایەکی دوورو درێژمان لە پێشە"
ئەلیف عاسی کە فرۆشیاری کەلوپەلی جوانکاریە وەها دوا :'' من خۆم لە دوکانی ئارایش کار دەکەم، هەلومەرجی ژیان وای کرد کە من کارێکی وا بکەم. بەڵام وەک ژنێک لە بازاڕدا دەمەوێ هەندێ گۆڕانکاریش بکەم. بۆ نمونە پەیوەندی و هەڵسوکەوتی من لەگەڵ کڕیارەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیە، بەڵکو دەمەوێ ببمە هاوکاری ئەوان و شتێک کە پێویستە بیدەمە ئەوان، هەروها لە بازاڕدا زۆرتر پیاو بازرگانی دەکەن و لەلایەنی پاکوخاوێنی و دەنگە دەنگەوە زۆر گرنگی نادەن. ژنان بە زۆری وەکو مژاری بازرگانی سەیر دەکرین، دەموچاو، قژ و لەشی ژن بۆتە بابەتی ڕیکلام، من لەو باوەڕەدام کە ئەگەر ئێمەی ژنان زۆرتر خۆمان تێکەڵی خەباتی بازاڕ بکەین، ئەوکاتە پیاویش ناتوانێ هەرشتێک لبە گوێرەی تێگەیشتن و ئەقڵیەتی خۆی ڕێک بخات. بۆیە دەبێ ئێمە سیمای بازاڕو شاری خۆمان بگۆڕین، وەک سەرەتا ئێمە ئەو هەنگاوەمان ناوە، بەڵام ڕێگایەکی دوورو درێژمان لەبەردەمدایە."

(ش ب)