کرماشان، دوورخستنەوەی مامۆمستایەک ژن بە هۆی جیاوازی باوەڕی

13:16

ژنها

ناوەندی هەواڵ – فاتمە جادری جەلیلوەند مامۆستایەکی ژنە لە شاری کرماشان، بە هۆی ئەوەی لەسەر باوەڕی ئەهلی حەقە لە کار دەرکرا.

حەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی شاری کرماشان بە ڕێگەی نامەیەک مامۆستا فاتمە جادری جەلیلوەند ئاگاداری دەکاتەوە کە لەکار دوورخراوەتەوە بە هۆی ئەوەی لەسەر باوەڕی یاری(ئەهلی حەق)ە.

ئەم مامۆستایە خەڵکی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشتریش لەلایەن ئاسایشی پەروەردەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە بۆتەوە و هەڕەشەی لێکراوە.
جێگەی باسە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران ڕێگری لە چاپ و بلاوکردنەوەی دوو کتێبی ئەو مامۆستایەی بەناوەکانی(تێروانینی ئایینی یاری) و (شرۆڤەیەک لە بەهرەی بۆچونەکانی ئەهەلی حەق)کردوە.

(ش ب)