کەمپینی ئازادی بۆ غەزاڵ ئاراس
14:13
ژنها
ئاگری – دوکاندار و کاسبکارانی ناوچەی (دیایدن)ی شاری ئاگری بۆ ئازادکردنی غەزاڵ ئاراس هاوسەرۆکی شارەوانی بەندکراو، ماوەیەکە دەستیان بە کەمپینی ئازادکرنی کردوە و ئەمڕۆش دوکانداران لافیتەی سەر نوسراوی "غەزاڵ ئاراس-مان دەوێت" لە بەردەم دوکانەکانیان هەڵواسی.
لە ناوچەی دیایدن-ی شاری ئاگری باکوری کوردستان کاسبکاران و دوکانداران، بۆ ئازادکردنی غەزال ئاراس هاوسەرۆکی پێشووی شاری ئاگری دەستیان بە کەمپینێکی ئیمزا کۆکردنەوە کردبوو و ٦ هەزار و ٤٥٠ واژۆ ڕادەستی دادوەری دیایدن کرابوون.
ئەمجارە کەمپینی ئازادکردنی غەزال ئاراس بە شێوەیەکیتر بەڕێوەدەچێت، دوکانداران لافیتەی نوسراوی "ئێمە غەزال ئاراس-مان دەوێت" لە بەردەم دوکانەکایان هەڵواسیوە.
غەزاڵ ئاراس هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئاگری لە مانگی ئادار دا دەستبەسەر کرا، پاشانیش سزای دەستگیرکردنی بۆ بڕاوەتەوە.
(ش ب)