لە دوای دووساڵ دیلێتی، هالول ئازاد کرا
12:39
دەنیز یەشیل یۆرت/ ژنها
کۆبانێ – هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج کە لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی منبج و هێزکانی سوریای دیموکراتی و بە پشتگیری هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان ڕۆژبەڕۆژ بەرەوپێشتر دەچێت. لە ڕۆژی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکەدا چەندین گوند و گردی ستراتیژی کۆنتڕۆڵ کران، گوندی هلول کە ماوەی دوو ساڵە لە ژێر دەستی چەتەکانی داعش دابووە، دوای ئازادبوونیان هاوڵاتیان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، ، ژنانی ئەو گوندە بەسەرهاتەکانی ژیانی خۆیان لەماوەی ئەو دووساڵە بۆ ئاژانسەکەمان گێڕایەوە.
"زۆرێک لە ژنان و منداڵان بە هۆی ئەوەی قەدەغە بوو بچن بۆ نەخۆشخانە لە ماڵەکانیاندا مردن" ئەمە وتەی ژنێکی ئەو گوندەیە کە لە دەستی چەتەکانی داعش زوڵمی زۆری بینیوە و شایەتی چەندی ڕووداوی دڕندانەی داعشی کردوە.
ژنانی گوندی هالول ڕایانگەیان کە ماوەی دوو ساڵە هەموو پێداویتسیەکی ژیانیان لێ قەدەغەکراوە تەنانەت کارەباش قەدەغە بووە، بۆیە دەڵێن: دوو ساڵە ئێمە لە زیندان داین.
گوندی هالول پێنج کم دووری بەنداوی تشرینە، هالول سەربە شارۆچکەی منبجە، کە لە ساڵی ٢٠١٤وە لەلایەن چەتەکانی داعش داگیرکراوە.
(ش ب)